تەرمی شەهید سیپان عەفرین لە شەهبا بەخاکسپێردرا
تەرمی سیپان عەفرین، شەڕڤانی یەپەگە کە ڕۆژی ١٤ی ئەیلول لە شاری حەلەب شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە شەهبا بە خاکسپێردرا.
تەرمی سیپان عەفرین، شەڕڤانی یەپەگە کە ڕۆژی ١٤ی ئەیلول لە شاری حەلەب شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە شەهبا بە خاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی یەپەگە، سیپان عەفرین (سوبحی ئیبراهیم) کە ڕۆژی ١٤ی ئەیلول لە شاری حەلەب شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم، لە ناوچەی ئەحرەسی سەر بە کانتۆنی شەهبا بە خاکسپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا ھەروەھا ناسنامەی گەریلای هەپەگە 'ڕۆژدا ماھیر' ئاشکرا کرا، کە لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بووە.
لە مەراسیمەکەدا ھەر یەک لە حەسەن بەرکۆ، ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین و کانتۆنی شەهبا و نەورۆز عەفرین، لە بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ناوچەی ئەحداس قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، "تا ڕزگارکردنی عەفرین لەسەر ڕێگای بەرخۆدانی شەهیدان بەردەوام دەبین".
پاشان تەرمی شەهید سیپان عەفرین بەدەم ھەلھەلەی دایکان بەخاک سپێردرا
ژ.ن