تەرمی شەهید تەکین گۆیی له لایەن هەزاران کەسەوه به خاک سپێردرا

لە دێرک بە هەزاران کەس تەرمی فەرماندە تەکین گۆیی کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو، بەخاکیان سپارد.

بە هەزاران کەس تەرمی فەرماندە شەهید تەکین گۆیی (عیسمەت ئونڤەر)یان لە شاری دێریک لە کانتۆنی جزیرە بە خاک سپارد. تەرمی شەهید لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر لە دێریکەوە لەلایەن گەلەوە پێشوازی لێکرا و بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید خەبات بەخاک سپێردرا.

لە میانی مەراسیمەکەدا، هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە، مەحسوم حەسەن، لە مەراسیمەکەدا داوای بەهێزکردنی تێکۆشانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان ڕێبازی شەهید تەکین بەرنادەن و تۆڵەی شەهیدان دەکەنەوە.

ئەندامی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) ڕووکەن ئەحمەد سەرنجی بۆ سۆز و هەستی بەرزی شەهید تەکین گۆیی بە گەل، وڵاتەکەی و گرێدراوبوونی بە هێزی بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فەداکاریی شەهیدان ڕاکێشا و وتی: "شەهید تەکین کۆمەڵگە و گەلێکی ئازادیی بە پێکەو ژیان دەویست."

لە کۆتاییدا مەراسیمەکەدا بڕوانامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید تەکین گۆیی بە دروشمی "بە گیان بەخوێن لەگەڵتاین ئەی شەهید" و "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.

جێی ئاماژەیە فەرماندە تەکین گۆیی کە لە فەرمانگەی تەندروستی قامیشلۆ کاری دەکرد، لە ١٩ی ئاب لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو.