تەرمی شەهیدانی دێریک بەخاک سپێردرا
تەرمی ئەنەس محەممەد و عەبدوڵا ئەحمەد کە دوێنێ لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا شەهید بوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران.
تەرمی ئەنەس محەممەد و عەبدوڵا ئەحمەد کە دوێنێ لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا شەهید بوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران.
تەرمی هەردوو هاوڵاتی، ئەنەس محەممەد و عەبدوڵا ئەحمەد کە دوێنێ (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤) لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری دێریک شەهید بوون، ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید خەبات بە خاک سپێردران.
بەهەزاران هاوڵاتی دانیشتووی دێریک، گرکێ لگێ و چلاخا لە نەخۆشخانەی نیشتمانیی شاری دێریک تەرمی شەهیدانیان وەرگرتەوە و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید خەباتیان برد. کاتێک کاروانەکە گەیشتە گۆڕستان، لەلایەن جەماوەرەوە بە دروشمی "شەهید نامرن" پێشوازیان لێکرا و مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد. پاشان یوسف حاجی ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی دێریک قسەی کرد.
یوسف حاجی سەرنجی بۆ سەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکە ڕاکێشا و وتی: "دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە نێوان گەلانی هەرێمەکەدا ئاژاوەگێڕی دروست بکات، ئاسایشی ناوچەکە تێکبدات و دەستکەوتەکانی شۆڕشی گەلانی هەرێمەکە لەناوببات.
یوسف حاجی لە بەرامبەر هێرش و پلانەکانی دژ بە هەرێمەکە، داوای خاوەنداری لە هێزەکانی پارستنی گەل کرد.
لەمیانەی مەراسیمەکەدا جەلال محەممەد ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک قسەی کرد و لە دژی هێرشەداگیرکارییەکان بانگەوازی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی کرد.
ئەندامی مەجلیسی تەڤ-دەمی دێریک شێرۆ شەرۆ قسەی کرد و وتی: "بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بە خوێنی شەهیدان و تێکۆشانی هێزەکانمان، خاکە داگیرکراوەکان ڕزگار دەکەین و لەبەر کەس سەر دانانوێنین."
دواتر ناسنامەی هەردوو شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا و بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" تەرمی شەهیدان بەخاک سپێردرا.