تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە محەمەد بۆزی و عەبدۆ عیسا لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە محەمەد بۆزی و عەبدۆ عیسا کە ٢٥ی ئەیلول لە بەرخودان لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کانتۆنی منبج شەهیدببوون، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردران.
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە محەمەد بۆزی و عەبدۆ عیسا کە ٢٥ی ئەیلول لە بەرخودان لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کانتۆنی منبج شەهیدببوون، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردران.
تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) محەمەد بۆزی و عەبدۆ عیسا کە ٢٥ی ئەیلول لە بەرخودان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کانتۆنی منبج شەهیدببوون، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردران.
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات، ئەندامانی رێکخراوە مەدەنی، سەربازییەکان و سیاسەتمەداران بەشداربوون لە مەراسیمەکەدا. لە مەراسیمەکەدا وێنەکانی شەهیدان بەرزکرانەوە و بەردەوام دروشمەکانی "شەهید نامرن" وترانەوە.
لە مەراسیمەکەدا لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی کۆبانێ ئیسماعیل عەلی قسەی کرد و وتی، "شەهیدان ئەو بەڵێن و پەیمانەیان بەجێگەیاند کە دابوویان. لە پێناو گەل و وڵاتدا گیانیان بەخت کرد. دەبێت ئێمەش ئەو دەستکەوتانە بپارێزین کە ئەوان ئافراندوویانن. لە درێژەدان بە شۆڕشدا رێگەراستەکە و درێژەدان بە رێبازیان، ئەم هەنگاوە گرنگەیە".
ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەڵگەنامە و شەهادەتنامەی هەردوو شەهیدەکەی خوێندەوە و رادەستی بنەماڵەکانی ئەوانی کرد. هەروەها بنەماڵەی شەهیدان بەڵێنیان کە رێگەی تێکۆشان درێژە پێبدەن.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا جەماوەرەکە بە هەلهەلە و وتنەوەی دروشم تەرمی ئەو دوو شەهیدەیان بە خاکسپارد.