تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی رزگاری عەفرین، دڵسۆز ڕاجۆ بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی رزگاری عەفرین، محەممەد شێخو دادا (دڵسۆز ڕاجۆ) کە لە ٢٩ی تەمموز شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس لە گوندی فافین بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی رزگاری عەفرین، محەممەد شێخو دادا (دڵسۆز ڕاجۆ) کە لە ٢٩ی تەمموز شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس لە گوندی فافین بەخاک سپێردرا.
تەرمی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ، محەممەد شێخۆ دادا ( دڵسۆز ڕاجۆ ) کە لە ٢٩ ی تەمموزدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید زوزان ئامانوس لە گوندی فافین بەخاک سپێردرا . لە مەراسیمەکەدا سەدان ئاوارەی عەفرینی و دانیشتووی شارۆچکەی شەهبا لە کانتۆنی عەفرین بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد
لە مەراسیمەکەدا ئەحمەد موسا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین و کانتۆنی شەهبا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "ئێمە شەڕخواز نین و عاشقی ئازادی و مافەکانی خۆمانین. شەڕڤانان ڕۆڵەکانی ئێمەن. ئێمە بە هێزی خۆمانەوە دەژین، و بوونیشمان لەلایەن ئەوانەوە دەپارێزرێت. بە بەرخۆدان و تێکۆشانمان عەفرین ئازاد دەکەین و دەگەڕێینەوە سەر خاکەکەمان."
لە مەراسیمەکەدا دایکی دڵسۆز راجو، حەیات دادا، قسەی کرد و وتی: "سڵاو و ڕێزی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتیمان دەکەم. کوڕەکەم ئەو بەڵێنەی بە گەلەکەی دابوو جێبەجێ کرد. من شانازی پێوە دەکەم و بەڵێن دەدەین ڕێبازی ئەو بەرنادەین."
لەکۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و پێشکەشی بنەماڵەکەی کرا و بە وتنەوەی دروشمی، شەهید نامرێ مەراسیمەکە کۆتایهات.