تەرمی شەڕڤانی قەسەدە بێکەس قامیشلۆ بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە بێکەس قامیشلۆ کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە بێکەس قامیشلۆ کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، بەخاکسپێردرا.
بۆ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بێکەس قامیشلۆ (وەلید عەلی) کە ٢٣ ی کانوونی دووەم (٢٠٢٥) لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ بەخاکسپێردرا.
بنەماڵە و هاوڕێیانی شەهید بێکەس و سەدان دانیشتووی قامیشلۆ و دەوروبەری بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پاش ئەوەی تەرمی شەهید بە بەرزکردنەوەی درووشم گەیەندرایە گۆڕستانەکە، مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان جەواهیر عوسمان تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی شەڕڤانان و گوتی: "شەڕڤانان بە بوێرییەوە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەن و خاک و وڵاتەکەیان دەپارێزن. ئێمە سەربەرزین بە گەل و شەهیدانمان".
فەرماندەیەکی ئەنجوومەنی سەربازیی قامیشلۆ، نەزیر سۆفی ڕایگەیاند شوێنکەوتەی شەهیدان دەبن و گوتی: "ئێمە قەرزاری شەهیدانین".
دواتر ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک جاسر ئەل ساڵەح و چەند هاوڕێیەکی شەهید بێکەس و مامی شەهید بێکەس حوسێن عەلی قسەیان کرد.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.