تەرمی شەڕڤانی قەسەدە فەجر عەساف لە حەسەکە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە فەجر عەساف کە ٢٦ ی تەمموز لە دەیرەزۆر شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە داودیە بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە فەجر عەساف کە ٢٦ ی تەمموز لە دەیرەزۆر شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە داودیە بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) فەجر عەساف کە ٢٦ ی تەمموز لە دەیرەزۆر شەهید بوو، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاکسپێردرا. دانیشتووانی حەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری بەشداری مەراسیمەکە بوون.
لەسەر ناوی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، موستەفا عوسمان گوتی: "شەهیدە قارەمانەکانمان ئەفسانەن، تەواوی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان پاراست".
یەک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی حەسەکە شۆڕش حەسەکە، گوتی: "هەتا ڕزگارکردنی تەواوی هەرێمە داگیرکراوەکان، لەسەر ڕێگەی شەهیدان تێدەکۆشین".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید فەجر بە هەلهەلەی دایکان لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاکسپێردرا