تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەلا خەڵەف بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە جەعفەر (عەلا خەڵەف) کە لەسەر ئەرکەکەی لە گوندەواری دەیرەزۆر شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە داودیە بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) جەعفەر (عەلا خەڵەف) کە لەسەر ئەرکەکەی لە گوندەواری دەیرەزۆر شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە داودیەی حەسەکە بەخاکسپێردرا. دەیان خەڵکی شاری حەسەکە و ڕیش‌سپیان و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون. وێنە شەهید و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە، مستەفا عوسمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەلا کرد و ڕایگەیاند تا کۆتایی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبن.

یەک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی حەسەکە، دەمهات حەسەکە لە کەسێتی شەهید جەعفەر شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند دەبنە قەڵغانی بەهێز بەرامبەر هەڕەشەکانی سەر هەرێمەکە.

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.