تەرمی شەڕڤانی قەسەدە زانا قامیشلۆ بە خاک سپێردرا
دانیشتووانی قامیشلۆ شەڕڤانی قەسەدە شەهید زانا قامیشلۆیان بە خاک سپارد و بۆ شەهید ڕەشۆ قامیشلۆ مەڕاسیمی غیابی بەڕێوەچوو.
دانیشتووانی قامیشلۆ شەڕڤانی قەسەدە شەهید زانا قامیشلۆیان بە خاک سپارد و بۆ شەهید ڕەشۆ قامیشلۆ مەڕاسیمی غیابی بەڕێوەچوو.
بە سەدان لە دانیشتوانی شاری قامیشلۆ و گوندەوارانی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) زانا قامیشلۆ (فەرید دەروێش) کە لە ٨ی شوباتدا لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکانییدا لە عەین عیسادا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە خاک سپێردرا. لە هەمانکاتدا بۆ شەڕڤانی قەسەدە ڕەشۆ قامیشلۆ (هەجار محەمەد) کە لە ٤ی شوبات لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهید بوو، مەڕاسیمی غیابی بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان محەمەد ئەمین قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد کە شەهیدان بە فیداکاری ڕێگەی ئازادییان ڕوناک کردەوە و فیداکارییەکانیان بۆ نەوەی داهاتوو دەبێت بە ئیلهام و هێز.
ئەمین بانگەوازی لە گەل کرد کە ئەو بەهایەیی کە شەهیدان گیانیان لە پێناودا بەخت کرد، بپارێزن و تاوەکو بە جێهێنانی ئامانجەکانیان تێکۆشان بەردەوام بکەن.
پاشان بە ناوی بنەماڵەی شەهید ڕەشۆ قامیشلۆ، جەمیل حەیدەر قسەی کرد و گوتی: "سەری ڕێز لە بەردەم شەهیدان دادەنەوێنمەوە. نەوەکانمان لە پێناو ئەم وڵاتەدا گیانی خۆیان فیدا کرد".
خوشکی شەهید ڕەشۆ قامیشلۆ، حەمدیە مەلا خالد هۆنراوەیەکی لەسەر ماناداری فیداکاری خوێندەوە.
هەروەها شەریف قامیشلۆ بە ناوی هێزە سەربازییەکانەوە قسەی کرد و گوتی: "بەرخۆدان تاوەکو بە دیهێنانی سەرکەووتن و سەقامگیری بەردەوامە و فیداکارییەکانی شەڕڤانان بە فیڕۆ ناچێت".
لە کۆتاییدا تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە خاک سپێردرا.