تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایش سلێمان یوسف بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایش سلێمان یوسف عەبدوڵا کە ١٣ ی حوزەیران لە قامیشلۆ شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایش سلێمان یوسف عەبدوڵا کە ١٣ ی حوزەیران لە قامیشلۆ شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایش سلێمان یوسف عەبدوڵا کە کە ١٣ ی حوزەیران لە قامیشلۆ شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا. بە هەزاران کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون.
جەماوەر لە بینای مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان وەرگرت و بەدرووشمی "شەهید نامرن" بەرەو گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەڕێ کەوتن، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان فاتمە ئەلجاسم ڕایگەیاند سلێمان لەپێناو پاراستنی گەلەکەی شەهیدبوو، ڕایگەیاند ئێمە دژی خوێنڕێژین بەڵام ستەم قبووڵ ناکەین، گوتی: "کاتێک کەسێک هەوڵ بدات دەستدرێژی بکاتە سەر ئازادی و شکۆمان، وەڵام دەدەینەوە".
دەستەی ناوخۆی کانتۆنی جەزیرە، حەسەن شێرۆ ڕایگەیاند لەم قۆناغەدا ئەرکی سەرەکیمان پشتیوانییە لە هێزەکانمان.
مامی شەهید، ساڵح سلێمان سوپاسی ئامادەبووانی کرد و ڕایگەیاند تا کۆتایی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبن.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بەگیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" بەخاکسپێردرا.