بە دیمەن

تەرمی ژیان جودی شەهیدی (هەرەئە) لە شەهبا بەخاک سپێردرا

تەرمی ژیان جودی کە لە مانگی کانوونی دووەم لەگەڵ ٤ هەڤاڵیدا شەهید بوو، بەمەراسیمێکی جەماوەری لە شەهبا بەخاک سپێردرا.

لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، تەرمی ژیان جودی (بێریڤان دەمیرجی) کە لەگەڵ ٤ لە هەڤاڵانی شەهید بوو، پاش ١٠مانگ لە گۆڕستانی شەهیدان لە شەهبا بەخاک سپێردرا.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا و ژمارەیەکی زۆر له هاوڵاتیان به شداریی ڕێوڕەسمی به خاکسپاردنی تەرمی ژیان جودی شەهیدی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بوون.

تەرمی شەهید ژیان جودی دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی ئاڤرین وەرگیرایەوە بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بەڕێکرا و لەوێ بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا. کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتوانی شەهبا لە مەراسیمەکەدا وێنەی شەهیدانی باسل و ئاڵای HRE یان بەرز کردەوە.

لە مەراسیمەکەدا ئەحمەد موسا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا قسەی کرد و وتی: "دەوڵەتی تورک هەر لە سەرەتاوە هەوڵی لەناوبردنی گەلی کورد دەدات. شەڕێکی بەرفراوانی لەسەر خاکی کوردستان دژ بە گەلی کورد بەڕێوە بردووە، بەڵام نەیتوانی ئیرادەی گەلی کورد و شەڕڤانانی ئازادیی بشکێنێ و وتی، هێز و بوونی ئێمە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین HRE یە، تا شەڕڤانان و HRE هەبن، دەتوانین بە ئاسایشەوە لەسەر خاکی کوردستان بژین. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن."

لەیلا ئیبش ئەندامی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە کەسایەتی شەهید ژیاندا سەرجەم شەهیدانی دۆزی ئازادی بە بیرهێنایەوە و وتی، شەهید ژیان ڕووناکییەک بوو بۆ ڕێبازی ژنان.

هەروەها دلبرین مەحموود فەرماندەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین قسەی کرد و ڕایگەیاند: "ژیان لە بۆتانەوە هاتبوو، خواستی ئەو ئازادی گەلەکەی بوو، دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هەوڵی لەناوبردنی گەلی کورد دەدات، ڕووبەڕووی بەرخۆدان و تێکۆشانی گەلی کورد بووەتەوە. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تۆڵەی هەموو هەڤاڵانمان دەستێنین.

پاشان ناسنامەی شەهید ژیان جودی خوێندرایەوە و ڕادەستی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان کرا. دواتر تەرمی شەهید بە دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.