تەڤ-دەم: کۆنگرەکەی شام ڕەتدەکەینەوە
تەڤ-دەم "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی" لە شام ڕەتکردەوە و گوتی: "لەو کۆنگرەدا نوێنەرایەتی گەلانی سووریا نەکراوە".
تەڤ-دەم "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی" لە شام ڕەتکردەوە و گوتی: "لەو کۆنگرەدا نوێنەرایەتی گەلانی سووریا نەکراوە".
تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) بە ڕاگەیاندراوێک "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی" لە شام ڕەتکردەوە. تەڤ-دەم ئەوەی بیرهێنایەوە کۆنگرەکە نوێنەرایەتی گەلانی سووریا ناکات و هەمان ئەقڵیەتی پشتگوێخستن و دوورخستنەوەی ڕژێمی پێشوو بەڕێوە دەبرێت.
تەڤ-دەم ئاماژەی بەوەدا بەشدارانی کۆنگرە بە شێوەیەکی یەک لایەن و لە یەک گۆڕەپانەوە هەڵبژێردراون، ژن بەشداری کۆنگرەکە نەبووە و هەربۆیە بەڵێنی دامەزراندنی سووریایەکی هەمە ڕەنگ و دیموکراتیک بە بێ ئەنجام دەرچوو.
تەڤ-دەم ڕایگەیاند ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەکە دراوە بە پێی بەرژەوندی کەسانی بەشداربوو دراوە و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەلانی سووریا جێان نەگرتووە.
هەروەها تەڤ-دەم ئەوەشی بیرهێنایەوە لە دەستپێکی شۆڕشی سووریا لەسەر دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازاد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خەبات دەکات و گوتی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک هەموو پێکهاتە و کەلتوورەکانی هەرێمەکە تێیدا بەشداربوون و ژنان پێشەنگایەتیان دەکرد، دامەزرا".
تەڤ-دەم بانگەوازی سووریای نوێی لەسەر بنەمای سیستەمی ناناوەندی دیموکراتیک کرد، بۆ ئەوەی ژنان لە بڕیاردان ببن هاوکاری بنەڕەتی.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە تەڤ-دەم سیاسەتی پشتگوێخستنی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا بەردەوامی تێکۆشان بۆ دامەزراندنی سووریایەکی دیموکراتیکی ناناوەندی بە پێی فیداکاری گەلی سووریا ئەنجام درا.