وێنەی ئەو ئامبۆڵانسانەی کە بەهۆی هێرشەکانی سەر تشرین زیانیان بەرکەتووە

ئەو ئامبۆڵانسانەی بۆ خزمەتی دۆخی تەندروستی چالاکیکەرانی تشرین تەرخان کرابوون، لە ئەنجامی هێرشی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە شێوەیەکی سەخت هێرشی پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین دەکەن. دوێنێ لە دژی مەدەنییەکان کە لە بەنداو چالاکی ئێشکگری دەگرن، هێرشی ڕاستەوخۆ کرا و کۆمەڵکووژی ئەنجامدرا. بە پێی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی فورات، ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ٢ جار مەدەنییان بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا ٥ هاوڵاتیی شەهید بوو، نزیکەی ٤٠ کەسیش بریندار بوو.

لە وێنەکاندا ئەو زیانانە دەردەکەوێت کە بەر ئەمبۆڵانسەکان کەوتووە. بە پێی یاسا نێونەتەوەیی، مرۆییەکان و ڕێکەوتننامەی جنێڤ ئەم هێرشە بە ئاشکرا پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤە و تاوانی جەنگە.