وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆکی تەحریر شام دیداری کرد
ئانتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی تەحریرشام(هەتەشە) ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ببنە پردێک لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و دیمەشق.
ئانتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی تەحریرشام(هەتەشە) ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ببنە پردێک لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و دیمەشق.
ئانتۆنیۆ تاجانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە دیمەشق لەگەڵ محەممەد جولانی سەرۆکی هەتەشە کۆبووەوە.
ئانتۆنیۆ تاجانی ڕایگەیاند کە ئیتاڵیا دەیەوێت هاوکاری سوریا بکات بۆ رزگار بوون لە شەڕی ناوخۆیی و زیانلێکەوتووەکانی بواری ئابووری سەر لە نوێ قەرەبوو بکاتەوە و ببێتە پردێک لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و دیمەشق.
تاجانی ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت دەریای سپی چیتر نەبێتە دەریای مەرگ و گۆڕستانی کۆچبەران، بەڵکو ببێتە دەریایەکی بازرگانی و گەشەسەندنەکان."