بە دیمەن

ئاڵدار خەلیل بۆ نەورۆز بانگەوازی کرد

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل بانگەوازی لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و ئاماژەی بەوەدا دەبێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەمووکەسێک بەشداری نەورۆز ببێت.

بانگەواز بۆ نەورۆز

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل بۆ نەورۆز کە بە دروشمی 'ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گرەنتی سووریا دیموکراتیکە' ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی بەشداربوونی کرد.

ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەدا جەژنی نەورۆز جەژنی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، تەنها هی گەلی کورد نییە، جەختی کردەوە سیمبولی ئازادی، بەرخۆدان و سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەیە. هەروها ئاماژەی بەوەشدا لە نەورۆزی ڕۆژی ئەمڕۆ گەل، کۆمەڵگە باوەڕییەکان و پێکهاتە جیاوازەکان یەکیانگرت و لە دژی زوڵم تێدەکۆشن و نەتەوەی دیموکراتیک بونیات دەنێن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا بە دروشمی 'ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گرەنتی سووریا دیموکراتیکە' بەرەو نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٥ دەچین و دووپاتی کردەوە دەبێت گەلانی هەرێمەکە بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆز ببن. نەورۆزی ئەمساڵ دەبێت نەورۆزی ئازادی، یەکسانی، دیموکراسی، بەرخۆدان و گەلان، ئاهەنگەکانیش بۆ هەموو گەلان دەبێت بەسەر چاوەی ئیلهام.

ئاڵدار خەلیل جەژنی نەورۆزی لە هەمووکەسێک پیرۆز کرد و ئاماژەی بەمەشدا هیوادارن نەورۆزی ٢٠٢٥ ببێت بە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بونیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک و یەکێتی گەلی کورد.