بەبیر هێنانەوەی شەهید بەرخۆدان
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری تربەسپی بۆ یادکردنەوەی گەریلای شەهیدی هەپەگە بەرخۆدان قامیشلۆ (ئەمیر ئەحمەد ئەلجاسم) مەراسیمێکی سازکرد. سەدان کەس لە دانیشتووانی شارەکە و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بنەماڵە و دۆستانی شەهید بەمەبەستی پرسەو یادکردنەوە سەردانی مەراسیمەکەیان کرد.
لە مەراسیمەکەدا، بەناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی، محەممەد زەکی ئیبراهیم سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرد و ڕایگەیاند، ئەو دەستکەوتانەی کە ئەمڕۆ لە کوردستان بەدەست هێنراون، لە سایەی شەهیدە نەمرەکانمان وەک شەهید بەرخۆدان و سەدان هەڤاڵی بەدەست هاتوون و لە درێژەی قسەکانیدا سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد کە ئەمڕۆ لە چیای ئازادەکاندا بەڕێوە دەچێت و تی، بڵێن دەدەین هەتا کۆتایی لەگەڵ شەڕڤانانمان دەبین."
هەروەها حیکمەت حەبیب بەناوی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکەوە لە سەر کەسایەتی و پێگەی هەڤاڵ بەرخۆدان قسەیکرد و لەمیانەی قسەکانیدا سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد کە لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەڕێوە دەچێت و وتی، ئەمڕۆ گەریلا هەبوونی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزێت."
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بڕۆانامەی شەهید بەرخۆدان قامیشلۆ خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
گەریلاى هەپەگە بەرخۆدان قامیشلۆ لە ١٧ی ئاداری ئەمساڵ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو.