ئاهەنگەکانی ١٩ی تەمووز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

لە قامیشلۆ، حەلەب و کۆبانێ بە بۆنەی ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاواوە ئاهەنگ ئەنجامدرا.

کۆبانێ

بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات، لە گۆڕەپانی شەهید عەگید شاری کۆبانێ، ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاوایان پیرۆزکرد. دانیشتوان بە جل و بەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە و بە بەرزکردنەوە پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد.

لە پیرۆزباییەکەدا هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی فرات مزگین خەلیل  و فەرحان عیسا قسەیانکرد و باسیان لە گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشیان دا، هەروەها ساڵوەگەڕی شۆڕشیان لە شەهیدان پیرۆزکرد.

دواتر چەندین کەسایەتی و نوێنەرانی لایەنە سیاسەکانی دیکەی هەرێمەکە قسەیانکرد و پیرۆزبایی شۆڕشییان کرد.

حەلەب

بە سەدان لە دانیشتوانی  گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاوایان پیرۆزکرد. پیرۆزباییەکە لە گەڕەکی شیخ مەقسود بە دروشمی 'بە ڕۆحی ١٩٧ تەمووزەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەربکەین و چارەسەری پرسەکانی کورد بکەین' ئەنجامدرا.

لە پیرۆزباییەکەدا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستاری حەلەب فەهیمە حەمۆ و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هێڤین سلێمان قسەیانکرد.

فەهیمە حەمۆ لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا شۆڕشی ١٩ی تەمووز خۆی سپاردووە بە پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هەرەوەها وتیشتی کاتی ئەوە هاتووە بیرۆکە کۆنەپەرستەکانی دەوڵەت-نەتەوە و سەرمایەداری کۆتایی پێبهێنرێت و ئەزموونەکانی شۆڕی ١٩ی تەمووز بە بنەما بگرین کە خۆی دەستپێرێت بە پاراستنی مافەکانی ژنان.

هەروەها لە ئاهەنگەکەدا هێڤین سلێمان قسەیکرد و باسی لە گرنگی شۆڕش و دەستکەوتەکانی شۆڕش کرد، وە ساڵوەگەڕی شۆڕشی لە هەموو شەهیدان پیرۆزکرد.

دواتر لە لایەن چەندین گروپی هونەری و فۆلکلۆرییەوە چالاکی پێشکەشکرا و ئاهەنگەکە کۆتایی هات.

قامیشلۆ

بە هەمان شێوە لە شاری قامیشلۆ  بە سازدانی ئاهەنگێکی گەورە و بە بەشدارییەکەی زۆری هاوڵاتییان بە جل و بەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە و بە بەرزکردنەوە پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاوا پیرۆزکرا.