ئامادەکارییەکانی نەورۆز لە جزیرە دەستی پێکرد

لە کانتۆنی جزیرە ئامادەکاریی بۆ نەورۆز دەکرێت، لە ٧ گۆڕەپان نەورۆز پیرۆز دەکرێت. ئیدارەی بەخۆبەرێوەبەری سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئاهەنگی نەورۆز، لە ١٧ی ئادار لە قامیشلۆ ڕاگەیاندراوێکی دا.

بەبۆنەی نەورۆزەوە لە کانتۆنی جزیرە کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە. بۆ ئەنجامدانی پیرۆزباییەکانی ئاهەنگی نەورۆز بە شێوەکی جەماوەری، هەموو ئامادەکارییەکە دەکرێت و بەردوامیشە. بەپێی ئەو زانیارانەی لە کۆمیتەی ئامادەکارییەکانەوە وەرگیراوە، نەورۆزی ئەمساڵ لە ٧ گۆڕەپان ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ١٤ی ئادار شەقامەکانی شار دەڕازێنرێنەوە، بە مەبەستی بەشداری ئاهەنگەکە کۆمیتەی ئامادەکار سەردانی پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکان، ڕیش سپییانی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری و ئەرمەنی دەکات. هەروەها لە ڕێگەی گروپێکەوە سەردانی بنەماڵەکان دەکرێت.

لە ١٥ی ئادار لە شارەکانی جزیرەدا گەڕەک بە گەڕەک ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.

١٧لە ی ئاداردا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرە بە ڕاگەیاندراوێک بەرنامە ئاهەنگی نەورۆز لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە چوار ڕێیانی عەفرینی قامیشلۆ ڕادەگەیەنێت.

لە ٢٠ی ئادار دانیشتووانی شارەکە و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی جزیرە لە هەموو شارەکان سەردانی گۆڕی شەهیدان دەکەن."