ئاماری هێرشەکەی زرگان: ٣ شەهید و ٨ بریندار
ئاماری هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە زرگان سەختتر بوو، لە هێرشەکەدا ٣ کە شەهیدبوون و ٨ کەس برینداربوون.
ئاماری هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە زرگان سەختتر بوو، لە هێرشەکەدا ٣ کە شەهیدبوون و ٨ کەس برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک دوێنێ شەو کاتژمێر ٢:٣٠ گوندی ئوم حەرلەمی لە شاری زرگانی کانتۆنی جەزیرە ماڵێکی بۆردوومان کرد. لە ئەنجامدا، منداڵێک و ٢ کەسی تر شەهیدبوون. ناوی شەهیدەکان وەهایە: ئیبراهیم عوبەید ئەل سەیاد (٥٠ ساڵ) و حوسەین عوبەید ئەل سەیاد (٣٥ ساڵ) و جەمیل محەمەد دەحام ئەل سەیاد.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٤ کەسی دیکەش برینداربوون. دواجار ڕاگەیاندرا ٨ کەس برینداربوون.
زۆربەی بریندارەکان ژن و منداڵن، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی حەسەکە. ناوی بریندارەکان وەهایە: تریفە ڕەمەزان عەبدوڵا، سیهام ئیبراهیم عەبدوڵا، زەینەب ئیبراهیم عەبدوڵا، شەهد تەها عەبدوڵا، ڕەغد عەبدوڵا، ئەحمەد تەها عەبدوڵا، مەلەک محەمەد میری، فاتمە محەمەد عەبدوڵا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە تەندرووستییەکانەوە لە نەخۆشخانەکانی حەسەکەوە گەیشتوون، ڕەوشی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی قامیشلۆ.
دووپاتکراوەتە کە شەهید و بریندارەکان ئامۆزای یەکدین.