ئاماری مانگی تەمموز لە مەنبەج: ١٣ داگیرکەر کوژراون، ٣٥ داگیرکەر برینداربوون

مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند، لە مانگی تەمموز لە ئەنجامی هێرش و پێکدادانەکان لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ١٣ داگیرکەر کوژراون و ٣٥ داگیرکەریش برینداربوون. هەروەها لە ئەنجامی شەڕدا ٦ شەڕڤانیان شەهیدبوون.

مەجلیسی سەربازی مەنبەج ئاماری مانگی تەمموزی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر مەنبەج و ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئاشکرا کرد.

ئاماری مانگی تەمموزی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەکانی مەنبەج و چالاکییەکانی وەڵامدانەوەی مەجلیسی سەربازی مەنبەج بەم جۆرەیە:

- 862 گولـلە و هاوەن و تۆپ تەقێنراون.

- گوندەکان و ژمارەی تۆپە تەقێنراوەکان: هۆشەریە 18 تۆپ، جات 39 تۆپ، دەرەج 19 تۆپ، توخار 53 تۆپ، عەون دادات 104 تۆپ، مەحسنلی 27، جەراد 44، عەرەب حەسەن 62، ئوم جەلود 69، ئوم عەدسە 6، زەنقەل 3، عەسلیە 11. ، باک وێران 8، وەریدە 5، دەندەنیە 34، سەیادە 204، قەرت وێران 20، کاوکلی 63، گرهیۆک 35، بوغاز 28 و جەبلا حەمرە 13.

- ژمارەی ئەو بۆمبە ڕووناکییانەی کە دژی خاڵەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج بەکارهێنراون: ٥

- ژمارەی ئەو هەوڵانەی داگیرکاری کە لەلایەن مەجلیسی سەربازییەوە شکستیان پێ هێنرا: ١٤- لەو هەوڵانەدا ٤ جار شەڕی توند ڕوویدا.

- ژمارەی ئەو درۆنانەی لەلایەن مەجلیسی سەربازی مەنبەجەوە خراوەتە خوارەوە: 2

- 6 هاوڵاتی سڤیل (4 منداڵ و 2 ژن) بریندار بوون.

- 13 چەتە کوژراون.

- ٣٥ چەتە بریندار بوون.

- ٦ شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج شەهید بوون.

- 9 جار بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر گوندەکانی مەحسنلی و جات و توخار.

- هەروەها خاڵێکی سەربازی سوپای سوریا لە عەون دادات وێرانکرا.

هەروەها زیانی مەزن گەیشتە ماڵ و موڵک و زەوی کشتوکاڵی هاوڵاتیان.

هێزەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج تەواوی هەوڵە داگیرکارییەکانی تێکشکاند، ئەنجامی چالاکییەکانی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەم جۆرەیە:

٨ی تەمموز، شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج بە هاوکاری هێزەکانی جەبهەت ئەلئەکراد، هەوڵی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان بۆ چوونە ناو خاڵی هێزەکانیان لە گوندی بۆغاز تێکشکاند. لە چالاکییەکەدا ٢ چەتە کوژران و ئەوانی دیکەش هەڵهاتن.

لە ١٧ و ١٩ی تەمموزدا چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵیان دا بچنە ناو گوندی جەراد. ئەو هەوڵە لەلایەن شەڕڤانانەوە شکستی پێ هێنرا.

لە ١٧ی تەمموز هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە مەجلییسەکە بە هاوکاری لیوای (ثوار ئەدلب)ـی سەر بە جەبهەت ئەلئەکراد، هێرشێکی چەتەکانیان بۆ سەر خاڵەکانیان تێکشکاند. هێرشەکە لە بنکەی کرێدی سوپای داگیرکەر و چەتەکانییەوە دەستی پێکرد. لەئەنجامی وەڵامدانەوەکەدا، ٤ چەتە کوژران و ١٤ چەتەش برینداربوون. شەڕڤانان لە چالاکییەکەدا چەکی قورسیان بەکارهێنا.

٢٢ی تەمموز، چەتەکان هەوڵیان دا بچنە ناو گوندەکانی عەرەب حەسەن و جەراد و عەون دادات و تۆخار. شەڕڤانان شکستیان بە هەوڵەکە هێنا.

ڕۆژی ٢٢ی تەمموز، شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج، 2 درۆنی سوپای داگیرکەری تورکیایان خستە خوارەوە، هاوکات سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی عەون داداتیان بە سەختی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانە خاڵێکی سەربازی هێزەکانی سوریا بە تەواوی ڕووخێنرا.

لە ٢٦ی تەمموز چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵیان دا بچنە ناو گوندی عەرەب حەسەن و جەراد و مەحسنلی. شەڕڤانان وەڵامی چەتەکانیان دایەوە و هەوڵەکانیان تێکشکاند. لە وەڵامدانەوەدا گورزی قورسیان لە چەتەکان وەشاند. 15 چەتە کوژران و بریندار بوون".