ئامێری نەخۆشخانەکانی گرێ‌ سپی و سلۆکی لە لایەن چەتەکانەوە دەدزرێت

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەم کۆتایەنەدا چەندین ئامێری پزیشکی هەردوو نەخۆشخانەی گرێ سپی داگیرکراو و سلۆکی دەدزن.

بە گوێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئامێرە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی گرێ سپی داگیرکراو و نەخۆشخانەی سلۆکێ دوای کردنەوەیان دەدزن و دەیانبەنە جێگەیەکی نادیار.

ئاماژەش بەوەکراوە ئەم کارە دزیانەی چەتەکان یەکەم جار نییە و بەردەوامی ئەو زنجیرەکارە دزیکردنانەیانە کە لە هەرێمەکەدا دەستیانپێکردووە، ئامانجەکەش تێکدانی ژێرخانی کەرتە خزمەتگووزیارەکانی هەرێمەکەیە.

جەختیش لەوەکراوەتەوە بەهۆی نەمانی ئەو ئامێرانەوە دۆخی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نەخۆشانەکان بەتەواوەتی وەستاوە، لەگەڵ خراپتربوونی باری ئەمنییدا دانیشتوانی گرێ سپی داگیرکراو لە دۆخێکی سەختی ژیان کردندان.