ئاشووری و سریانی: گونجاوترین مۆدێل، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە
پێکهاتەکانی ئاشووری- سریانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند کە بۆ داهاتووی سووریا گونجاوترین مۆدێل ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکە.
پێکهاتەکانی ئاشووری- سریانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند کە بۆ داهاتووی سووریا گونجاوترین مۆدێل ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکە.
ئەو ڕێکخراوانەی کە نوێنەرایەتی ئاشووری-سریانی دەکەن لە ناوەندی شاری قامیشلۆ چالاکیان ئەنجام دا.
پارتی یەکێتی سریانی بە دروشمی "بە بەجێهێنانی مافە نەتەوەیی و ئاینییەکانمان لە سووریایەکی دیموکراتیک، فرە ڕەنگ و لامەرکەزییدا گرەنتی بەردەوامی مانەوەمانە" لە شاری قامیشلۆ چالاکییەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
بە سەدان ئەندامی کۆمەڵگەی سریانی-ئاشووری، تەواوی پێکهاتە سیاسییەکان و ڕۆشنبیرانیی شار، بەشداری چالاکییەکە بوون.
چالاکوانان ئاڵا و سیمبولی سریانی، ئاڵای سەربەخۆبوونی سووریا و پانکارتی بە نوسینی "هەموو پێکهاتەکانی سووریا خوشک و بران و ڕێگە نادەین بە دابەشبوون"، "مافە نەتەوەیی و ئاینییەکانمان لە سووریایەکی دیموکراتیک، فرە ڕەنگ و لامەرکەزییدا، گرنتی مانەوەمانە"، "سووریا وڵاتی هەموانە" و "مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ سووریا زۆر گونجاوە" هەڵگیرا.
لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی سریانی ئەفرام ئیسحاق گوتی: "پێکهاتەکانی سووریا ئەمرۆ لە سەرانسەری جوگرافیای سووریا لە دێرک تاوەکو قونەیتەرە بوونی هەیە و هەوڵدەدات لەگەڵ پێکهاتەکانی تر ببێتە هاوبەش لە بەڕێوەبەری وڵات و لە دەستووردا دانی پێدابنرێت، زمانیان بە فەرمی قبوڵ بکرێت، چونکە ئەمە تاکە گەرەنتییە بۆ وەستاندنی جیاکاری نەرێنی بەرامبەر مەسیحییەکان".
ئیسحاق بانگەوازی پێکهێنانی لامەرکەزی کرد، چونکە سیستەمێکی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی فرە ڕەنگی نەتەوەیی و کەلتوور. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە پشتگیری مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن، کە لە سەر بنەمای فرە ڕەنگی و بەشداری هەموو کەس لە بەرێوەبردندا، بونیاتنرا.
ئیسحاق دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی سووریا دیموکراتیک نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات و مۆدێلێکی گونجاوە بۆ پاراستن و پێکهێنانی ئامانجەکان.
ئیسحاق لە بەرێوەبەری شاند تاهیر ئەل شامی داوا کرد کە بە زووترین کات کۆنگرەی نیشتیمانیی سووریا ئەنجام بدرێت، تێیدا نوێنەرانی هێزە سیاسییەکان و مەندەییەکان، عەشیرەت و نوێنەرانی هەرێمەکان بەشدارببن و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان لە بەرچاو بگیرێت، بە جۆرێک کە لە کۆنگرەدا ئیدارەیەکی کاتی پێک بهێنرێت بۆ ئەوەی وڵات بەڕێوەببات تا ئەوکاتەی هەڵبژاردن بە پێی دەستووری نوێ ئەنجام دەدرێت.