ئەفسەرێک و ٤ سەربازی سووری کوژران

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراوی داعش بە ئۆتۆمبیلەکەیاندا لە دەشتاییەکانی تەدمر، ئەفسەرێک و ٤ سەربازی سووری کوژران.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراوی چەتەکانی داعش بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازانی سووریا لە دەشتاییەکانی تەدمر لە گوندەواری حیمس، ئەفسەرێک و ٤ سەربازی سووری کوژراون.

هەر بەگوێرەی ڕوانگەکە شانەکانی داعش لە ناوچەیەدا چالاکییەکانیان زیاتر کردووە لەڕێگەی بەئامانجگرتن و هێرش و تەقاندنەوەی مین و مینی چێنراو، بەتایبەت هێزەکانی حکومەتی سووریا دەکەنە ئامانج.