یەک لە چەتەکانی داعش کە هێرشیان کردە سەر بازگەیەک، کوژرا
یەک لەو چەتانەی داعش کە هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکاندا کوژرا.
یەک لەو چەتانەی داعش کە هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکاندا کوژرا.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ڕایگەیاند کە شانەیەکی چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر بازگەیەکیان لە باشووری کانتۆنی جەزیرە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە، بەیانی دووشەممە (٢٠ ی کانوونی دووەم) شانەیەکی تیرۆریستی کە لە ٥ چەتە پێکدەهاتن هێرشیان کردە سەر بازگەیەک لەسەر ڕێگەی نێوان شارەکانی حەسەکە و شەدادی.
دووپاتکرایەوە، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانیان چەتەیەک بە ناوی ڕائید فەواز ئەل عەلی بریندار بووە و بەدیلگیراوە و لە نەخۆشخانە چارەسەرکراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، چەتە بریندارەکە، بەهۆی برینەکەیەوە مردووە.