'ئەم بەنداوە دەبێتە بەنداوی بەرخۆدان'
گەلانی شاری کۆبانێ کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن ئاماژەیان بەوەکرد کە سەرەڕایی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک جۆش و مۆڕاڵیان بەرز و گوتیان ناهێڵین کە ئەم بەنداوە بکەوێتە دەستی چەتەکانی دەوڵەتی تورک.
گەلانی شاری کۆبانێ کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن ئاماژەیان بەوەکرد کە سەرەڕایی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک جۆش و مۆڕاڵیان بەرز و گوتیان ناهێڵین کە ئەم بەنداوە بکەوێتە دەستی چەتەکانی دەوڵەتی تورک.
گەلانی باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پشتگیری کردن لە شەرڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە ٩ی کانونوی دووەمدا بە کاروانێکی جەماوەری بەرەو تشرین بە ڕێکەوتن. لەوێدا سەرەرای هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گەل بە ڕێکەوت بۆ بەنداوی تشرین و ئەمڕۆ بەرخۆدانی بەنداو لە چوارەم ڕۆژدایە.
لەسەر بەنداوی تشرین هاوڵاتییەک بە ناوی نارین تەمی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان لە بەنداوی تشرین بە جۆش و مۆڕاڵێکی بەرزەوە لە بەرخۆدان بەردەوامن و گوتی: "٤ ڕۆژە لە بەنداوی تشرین لەگەڵ شەڕڤانەکانمانداین و دەست لە بەنداوی تشرین هەڵناگرین. لەبەر ئەوەی کە بەنداوی تشرین هی ئێمەیە. ڕێگە نادەین کە دووژمن دەستدرێژ بکاتە سەر بەنداوەکە. هەوڵدەدەین بەرخۆدان فراوانتر بکەین. ڕۆژانە دەوڵەتی تورک بۆردوومان دەکات، با دووژمن بزانێت کە ناترسین و توڕەییمان زیاتر دەبێت".
گەنجێک بە ناوی محەمەد محەمەد هەڵویستی خۆی نیشاندا و گوتی: "هەموو گەلانی باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕێکەوتن بەرەو بەنداوین تشرین و بۆ پاراستنی بەنداوەکە لێرە ئێشکگری دەگرن. ڕۆژانە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر بەنداوی تشرین، بە فرۆکەی بێفرۆکەوان دەور بەری بەنداوی تشرین بۆردوومان دەکات. لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا وەک گەل و گەنجانی کۆبانێ لە بەنداوی تشرین بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرخۆدان دەکەین. بە دەوڵەتی تورک و چەتەکان دەڵێین 'لێرەین و ڕێگە نادەین کە دەربازی ئیرە بن'. چی لە دەستمان بێت ئامادەین و ئەم بەنداوە هەمیشە وەک بەنداوی بەرخۆدان دەمێنێتەوە".