یەپەژە: ئەم بەرخۆدانە سەر نەوی ناکات

یەپەژە ڕایگەیاند تێکۆشانی چاپەکەنی ئازاد لە غوربەتلییەوە تا ئاگری یەڵماز، لە دلۆڤان گەڤەرەوە تا گوڵستان و هێرۆکان خاوەن مێژووییەکی پڕ لە بەرخۆدانە، بۆیە هەرگیز سەر نەوی ناکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەربارەی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا هێزەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی تەڤگەری ئازادی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەری گەلی کورد، ئەم هێرشە تیرۆریستی و دژە مرۆڤانەیە ئەنجام دەدەن، دەڵێت: " گوڵستان و هێرۆ لە نزیکەوە ڕاستی هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هێزە خیانەتکارەکان و نۆکەرەکانیان، بە کامێرا و پێنووسەکانیان گەیاندە ڕای گشتی. بۆیە گوڵستان و هێرۆ لە ٢٣ی ئاب لە سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە".

ئاماژە بەوە کراوە دەوڵەتی تورک بە بەرچاوی جیهانەوە لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش دەکات، پێشەنگانی گەل و سیاسەتمەدار و ئەکادیمی و شەڕڤان و ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج، وەک هەمیشە ڕێکخراو و دەزگاکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک بێدەنگن.

یەپەژە ڕایدەگەیەنێت بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان واتای بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستییە و دەڵێت: "پێویستە هێزەکانی باشووری کوردستان و عێراق ڕێگە نەدەن دەوڵەتی تورک لەسەر خاکەکەیان هێرشی نامەردانە ئەنجام بدات".

یەپەژە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین دەکات، دەڵێت: "تێکۆشانی ڕاگەیاندنی ژنی ئازاد بۆ ئاشکراکردنی کارە فاشیستییەکانی دەوڵەتی تورک لە غوربەتلییەوە تا ئاگری یەڵماز، لە دلۆڤان گەڤەرەوە تا گوڵستان و هێرۆکان خاوەن مێژووییەکی پڕ لە بەرخۆدانە، بۆیە هەرگیز سەر نەوی ناکات. ئێمە وەک شەڕڤانان و ڕۆژنامەنووسان کە بۆ ئازادی گەل و وڵاتەکەمان دەجەنگین و بەرخۆدان ڕادەگەیەنین، بەڵێن دەدەین بە درێژەدان و بڵندکردنەوەی تێکۆشانی گوڵستان و هێرۆکان".