یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا یادی ڕۆژنامەوان شەهید عەزیز کۆیلوئۆغلوی بەرز ڕاگرت.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن هاوسەرۆکی یەرەئا دلیار جزیریەوە خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەکرد شەهید کۆیلوئۆغلۆ لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بە بەشداربوونی لە کاری ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندی ئازاددا هەموو کاتێک لە دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینە و دڕندەی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستاندا بوو.
لە درێژەی ڕاگەیانداوەکەدا سەرنج خراویە سەر خەباتە ڕۆژنامەوانییەکانی شەهید عەزیز لە ڕۆژئاوای کوردستان و گوترا: "بە نوسین و شیکاری و کارەکانی دیکەییەوە، ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتداری دەوڵەتی تورکی ئاشکرا دەکرد. مامۆستا و هاوڕی عەزیز بە کارە ڕۆژنامەوانییەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بووە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی دەزگایبوونی ڕاگەیاندنی ئازادیی ئەم هەرێمە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای شەهید عەزیز و تەواوی گەلی کوردستان کراو و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ئامانجی تێکۆشانی ڕۆژنامەوانی ئازاد دووپات کراویەوە.