ئێشکگریی بەنداوی تشرین ١٩ ڕۆژە بەردەوامە
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیشکگریی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین ١٩ ڕۆژە بێ پچران بەردەوامە.
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیشکگریی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین ١٩ ڕۆژە بێ پچران بەردەوامە.
دوێنێ لە شاری کۆبانێ بە سەدان کەس بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن و بەشداری چالاکی پاراستنی بەنداوەکە بوون لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چالاکوانان دەستیان بە پاکردنەوەی بەنداوەکە کرد، جەماوەر ئاماژەیان بەوەکرد کە لە چالاکی پاراستنی بەنداوەکە لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن. هەروەها ئاماژەیان بەوەکرد کە مۆڕڵی خۆیان لە سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانی لە بەرانبەر چەتەکانی داعش وەردەگرن.
جەماوەر ئاماژەیان بەوەکرد کە هەرچەندە هێرشەکان چڕ وبەردەام بن بەنداوەکە جێناهێڵن. دووپاتیان کردەوە پاراستنی بەنداوەکە دەستکەوتی گەلی سوووریایە و ئەرکێکی نیشتیمانییە بپارێزرێت.
جەماوەر ڕایانگەیاند: "لێرەداین بۆئەوە بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بسەلمێنین کە خاوەنی ئەم خاکەین و هێرشەکان چەندە سەخت بێت خاکەمان جێ ناهێڵین. بەنداوەکەمان دەپارێزین و لە تێکۆشان بەردەوام دەبین تاوەکو هەرێمەکان رزگار دەکەین".
هێرشە داگیرکارییەکان و قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر بەنداوی تشرین بەردەوامە. گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمە ١٩ ڕۆژە ئێشكگری پاراستنی بەنداوەکە دەگرن.