هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەر، ئەڤین سوێد دەبارەی ستراتیژ و ئەزموونەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد.
لە دەستپێکی قسەکانیدا ئەڤین سوێد باسی لە دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی ٢٠١٤ کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر لە ناوچەکەدا مۆدێلێکی نوێ بەڕێوەبەری بوو. کەم ئەزموونییان لەپێش ئافراندنی ئایندە نەبووە ئاستەنگ. چونکە ئەو سیستەمەی دەخوازرا زۆر ڕوون بوو. لە ساڵی ٢٠١٨دا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سیستەمی کانتۆنەکانی دامەزراند و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای دابەش بەسەر ٧ کانتۆندا کرد. هەموو نەتەوە و پێكهاتەکانی هەرێمەکە بە ئیرادە و ڕەنگی خۆیانەوە بە شداری ناو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بوون و بەم شێوەیە وێنەیەکی سەنگین و هێژایان ئافراند. ئەم مۆدێلە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، و لە ڕۆژهەڵات ناوینیش ڕۆڵێ پێشەنگایەتی جێبەجێ دەکات. بۆیە لە هەموو ڕووکانەوە گۆڕانکاری هێنایە ئاراوە. وە لە ڕووی پەرەوەردە، کلتور و هونەر و خۆپاراستنەوە لە ناو شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا هەنگاوی گرنگی بڕی.
بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا سیاسەتی چارەسەرییەکانی ڕوونە و خاوەن پێوانەیە. لەم چوارچێوەیەدا بەو نەخشەڕێگەیەی کە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣دا ئاشکرا کرا، ئەم سیاسەتە بە ڕوونی دەستنیشانکرا. بۆ تێگەشتن لە سیستەمەکە کاری زۆری دیبلۆماسی بەڕێوەدەبرێت."
'گەلان بە زمانی دایکی خۆیانەوە پەرەوەردە وەرگرن'
لە بەردەوامیدا ئەڤین سوید باسی لە پرۆسەکانی پەروەردە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و ئاماژەی بە گرنگی پەروەردە بە زمانی دایکی کرد و وتی: "هەموو گەلانی هەرێمەکە لەسایەیی سیستەمی پەروەرەدەییەوە دەتوانن پەروەردە بەزمانی دایکی خۆیان وەربگرن. وە هەروەها لە ڕووی کلتور و هونەرەوە پێشکەوتنی گەورە دروستبووە. پشتگیرییەکی زۆری کارە فەرهەنگییەکان دەکرێت. هەمووان بە زمان و کلتوری خۆیانەوە کاری هاوبەشی کلتوری ئەنجام دەدەن، بەم شێوەیە هەم لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەمیش لە سوریادا ئاستێکی گرنگی کاری هونەری پیشان دەدرێت."
لە کۆتایی قسەکانیدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەر، ئەڤین سوید ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەموو کەس لە پێناو پەرەپێدانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەرکی خۆی لە ئەستۆ بگرێت. ئامانجییان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا ڕوون و ڕەوانە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامانجی خزمەتکردنی گەلانە.