ئەوانەی بە دەستی پەدەکە شەهید بوون- ٦
لە پێشەنگانی بنەماڵەی گولۆ کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا قوربانی گەورەییان داوە، عیسا گولۆ لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا شەهید بوو.
لە پێشەنگانی بنەماڵەی گولۆ کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا قوربانی گەورەییان داوە، عیسا گولۆ لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا شەهید بوو.
دایکە نەجاح گولۆ ژنە تێکۆشەری ڕێگەی ئازادی کوردستان لە بنەماڵەی گولۆ وتی: "خیانەتی پەدەکە بە درێژایی تەمەنی خۆی، زیانێکی گەورەی خستووە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان."
بنەماڵەی گولۆ بە وڵاتپارێزی ئاپێ یوسف (یوسوف گولۆ) کە لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکرا و بە دڵسۆزییان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قوربانی گەورەییان داوە لە پێناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا. بەشداربوونی سەرەتا بۆ ناو ڕیزەکانی پەکەکە لە لایەن کوڕێکی ئاپێ یوسف بە ناوی نورەدین گولۆ کە باوکی چوار منداڵ بوو، ئەنجامدرا و دواتر سەبری گولۆ (عیسا گولۆ)ی برای بەشداربوو لە ساڵی ١٩٩٢دا لە دەرنجامی خیانەتی پەدەکەدا شەهید بوو. سەبری گەلۆ ساڵی ١٩٦٥دا لە قامیشلۆ لە دایکبووە. لە هێرشی هاوبەشی پەدەکە و دەوڵەتی تورکدا لە تشری یەکەمی ١٩٩٢ لە حەفتانین شەهید دەکەوێت. یەكێک لە کەسایەتییە پێشەنگەکانی گولۆ نەجاح گولۆ باسی لە خەبات و بەشداربوونی سەبری (عیسا گولۆ) کرد کە برای شەهید نورەدینی هاوژینێتی و لە قسەکانید ئاماژەی بە هاوکارییەکانی پەدەکە بە دەوڵەتی تورک کرد.
لەگەڵ منداڵەکانمدا گەورە بوو
نەجاح گولۆ دوای ئەوەی لەگەڵ شەهید نورەدیندا (کوڕی یوسف گولۆ کە لە ٩ی تشریینی دوومی ٢٠٢١دا لە لایەن دەڵەتی تورکەوە شەهید کرا) ژیانی هاوبەش پێکدەهێنێت، لەگەڵ بنەماڵەی هاوژیینیدا ژیان دەکات. نەجاح گولۆ سەبارەت بە قۆناغی منداڵی سەبری وتی: "مرۆڤێکی ئارام و دڵخواز بوو. لەگەڵ منداڵەکانمدا گەورەبوون. وەک منداڵەکانی خۆم بەخێوم دەکرد و بەدەستی من گەورە بوو. لەگەڵ منداڵەکانمدا دەمناردنە قوتابخانە. جیاوازیم نەدەکردن و وەک منداڵی خۆم بوو. قوتابییەکی زیرەک بوو تا پۆلی ١٢ی بە سەرکەوتوویی خوێند."
لە دوای شەهید نورەدینەوە بەشداربوو
نەجاح گولۆ ئاماژەی بەوەدا لە بنەماڵەی گولۆی وڵاتپارێزدا شەهید نورەدینی هاوژینی یەکەم کەس بەشداری ناو پەکەکە بوو و وتی: "نورەدین هاوژینم بوو، باوکی چوار منداڵ بوو. عیسا دەیویست پێش نورەدینی هاوژینم بچێتە چیا، بەڵام دایکی دەیگوت؛ 'عیسا خوێندکەی تەواو بکات و ئینجا بەشداربێت.' شەهید سەبری بڕوانامەی دیبلۆمەکەی خۆی دا بە دایکی و وتی؛ 'لە چێشتخانەکەدا هەڵیواسە، با هەموو کاتێک لە پێش چاوت بێ. من بڕیارمداوە بەشداربم'. لەگەڵ سەبریدا وەک هاوڕێ بووین. ئەوەم گەورە کردبوو. لە کار و ماڵەوەدا هاوڕێ بووین. لەساڵی ١٩٨٩دا دوای ئەوەی لە ئەکادیمیانی مەعسوم کۆرکماز گەڕایەوە، بەشداری ناو پەکەکە ببوو، وەک نورەدینی کاکی دەیویست لەسەرەتادا بچێتە چیا. ڕێبەرایەتی بە سەبری گوتبوو؛ 'تۆ و نورەدینی کاکت نابێت پێکەوە بچنە چیا، ئیدی لە نێو خۆتاندا ڕێککەون، پێویستە یەکێکتان بچنە چیا'. دایکیان بەهۆی ئەوەی نورەدین منداڵی هەبوو، دەیگوت با سەبری بچێتە چیا، بەڵام نورەدین بڕیاری دابوو، لەسەرەتادا ئەو ڕۆشتە چیا. سەبریش دوای ئەو بەشداربوو. ساڵی ١٩٨٩ لە گۆڕەپانی ڕێبەرایەتی بەشداری پەروەردە بوو. شارەزابوو، پەیوەیوەندییەکانی لەگەڵ خەڵکدا بەهێزبوو. لە گەڕەکی حلێلی خەباتێکی گەورەی ئەنجامدا.
هونەری بەڕێکخستنی بەهێز بوو
سەبری لە خەباتی کۆمەڵایەتی بەردەوام بوو. هونەری بەڕێکخستنی زۆر بەهێزبوو. هەرکاتێک کەسێکی نوێ بەشدار دەبوو زۆر دڵخۆشبوو. بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری کوردی هەوڵی زۆری دا. پێش ئەوەی بچێتە چیا پێی گوتم تۆ زۆر گرنگ بۆم. دڵسۆزی بە ڕێبەرتی زۆر بەهێز بوو. هەمیشە بە مۆراڵ بوو.
ساڵێک لە دوای نورەدین شەهید بوو
نورەدین لە ٧ی ئەیلولی ١٩٩١دا شەهید بوو. بۆیە سەبری لەو ساڵەدا چووە چیا. لە شەڕی ١٩٩٢دا سەبری لە باکووری کوردستان بوو. بە هۆی هێرشە سەختەکانی باشووری کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا ڕۆشتە باشووری کوردستان. لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٢دا شەهید بوو."
ئەوەی ئازارمانی سەختتر کردووە ئەوەیە بەدەستی پەدەکە شەهید بوو
نەجاح گولۆ ژنێکی تێکۆشەری ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی کوردستانە، لەو پێناوەدا قوربانی زۆر داوە، بە ئیرادە بەرزییەوە پێشوازی لە شەهیدبوونی نورەدینی هاوژینی کرد، سەبارەت بە شەهید بوونی سەبری ناڕەزایەتییەکی زۆری بەرامبەر بە پەدەکە نیشاندا کە سەبری بەدەستی ئەوان شەهید بووە و گوتی: "سەبری بۆ گەل و خاکەکەی تێکۆشا. سەربەرزتری کردین. بەڵام ئەوەی دڵی بنەماڵەکەمان ئازار دەدات ئەوەیە بەدەستی پەدەکە شەهید بوو. بەڕاستی وەک شەڕی خیانەت پێناسەمان کرد، گەل لە دژی ئەم شەڕە وەستایەوە. تێکۆشانمان گەورەتر بوو."
خیانەتی پەدەکە لە ڕۆژئاوا درێژەی هەبوو
نەجاح گولۆ باسی لەوەکرد پەدەکە خیانەتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوایش کرد و وتی: "یەکێک لە منداڵی خوشکەکەم بە ناوی شەهید عیساوە ناونا عیسا. دوای ئەوەی بەشداری ناو یەپەگە بوو عیسا ناسناوی خۆی گۆڕی بۆ سەبری. سەبری بچوکیش لە دەرنجامی خیانەتی پەدەکەدا شەهید بوو. ساڵی ٢٠١٥ لە کاتی چوونی بۆ حەسەکە لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا دەکەونە بۆسەیەکەوە لە کاتی گەڕانەوەیان لە قامیشلۆ، ڕووداوەکەش لە دەرنجامی پێکدادانیاندا بوو لەگەڵ گرووپێک لە ئەنەکەسەییەکاندا."
پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هیچ جیاوازییەکی نیە
نەجاح گولۆ سەرنجی خستەسەر هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و وتی: "خیانەتی پەدەکە زیانێکی زۆری دا بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. خیانەتەکەیان تابێت زیاتر دەبێ. ئیدی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا بووە بە یەک. هیچ کاتێک هەنگاوێکی بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد نەناوە. هەزاران جار بانگەوازی دەستەبەرداربوونیمان لە خیانەت کرد بەڵام هەر بەردەوامە. بۆیە ئەوەی کۆتایی پێدێت بەرەی خیانەتی پەدەکەیە، سەرکەوتنیش بۆ پەکەکەیە. لە مێژوودا پەدەکە بە هۆی خیانەتەکانییەوە دەستی لە خوێنی هەزاران گەنجی کورد سورە."