مەمۆ سوار (محەممەد زەکی محەممەد) لەدایک بووی ساڵی ١٩٧١ـە. لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو و لە ١٩٨٠ پەکەکە دەناسێ. پێش ئەوەی بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بێت، ماوەیەکی زۆر خزمەتی بە گەلەکەی کردووە و وەک کەسێکی تێکۆشەر دەناسرا. شایەتحاڵی کۆمەڵکوژی و ستەم و دڕندەیی ڕژێمی سوریا بووە. ساڵی ١٩٩٢بڕیاریدا بچێتە چیا ئازادەکانی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیەکانیدا بەشدار دەبێت. هەر لەو ساڵەدا پێش ئەوەی بگاتە ئەو شوێنەی دەیویست، لە ئاکامی سیاسەتە خیانەتکارەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە بۆسەیەکدا شەهید بوو.
سلێمان محەممەد باوکی شەهید مەمۆ سوار، لە گێڕانەوەی بەسەرهاتی کوڕەکەی، توڕەیی و ناڕەزایەتییەکانی خۆی دژ بە پەدەکە دەربڕی. سلێمان ئەم پرسیارەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد: "هەموو کەسێ باش دەزانێ دەوڵەتی تورک دوژمنە، بەڵام مەسەلە چییە کە پەدەکە لەگەڵ ئەم دوژمنە هاوکاریی دەکات؟ ئەوان کە ئەو هەموو گەریلایەیان شەهید کردووە، ئایا هێشتا لەو کردەوانەیان پەشیمان نین؟
سلێمان لە بەردەوامی باسی کوڕە شەهیدەکەیدا مەمۆ سوار وتی: "دایکی دەیبرد بۆ قوتابخانە، دایکی وتی، مامۆستاکانی بە نموونەی دەناسن، منداڵێکی سەرکەوتوو بوو، زوو فێری هەموو شتێک دەبوو، شتێکی بەناوی سەختی و ناتوانم لە ژیانیدا نەدەناسی. هیچ شتێک نەبوو کە نەتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت. لە پۆلی ٩هەمیندا لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی کورددا ئاشنا بوو، زۆر کەسێکی دڵسۆز و بە وەفا بوو، من ڕۆژێکیش نەمبینی بە ڕێگایەکی هەڵدا بروات. شەڕڤانێکی ڕێگای ڕاستی بوو، لەگەڵ منداڵان منداڵ بوو لە گەڵ گەورە گەورە بوو.
'لەبەرامبەر ڕژێمی سوریادا ڕاپەڕی'
کاتێک تەمەنی ١٩ساڵ بوو ناوی بۆ خزمەتی سەربازی هات. دەبوو بچێتە ناو سوپای ڕژیم؛ بەڵام پێداگری کرد کە نەچێت. کوڕەکەم ئاگاداری دڕندەییەکانی ڕژیم بوو. مەگەر گوشار و دڕندەیی کەمتری بینی بوو لە دەست ڕژێم؟ بۆیە توڕە بوو. دەیگوت: 'من لە سوپادا خزمەت بە ڕژێم ناکەم'. دەیگوت: "دەبێت خزمەتی وڵات و گەلەکەم بکەم، بۆچی خزمەتی ڕژێمی سوریا بکەم؟ لە بەرانبەر ڕژێمدا ڕاپەڕی. لە ساڵی ١٩٩٢لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێەکانی خۆی بەشداری شاخ بوو. تازە گەیشتبووە چیا ئازادەکانی کوردستان، دەکەونە بۆسەی پێشمەرگەکانی پەدەکە و لەگەڵ هەموو هەڤاڵەکانی ئەو گرووپە پێکەوە شەهید بوون.
'پەدەکە دۆستی دەوڵەتی تورکە'
سلێمان محەممەد لە دوواییدا وتی: "لە تەمەنی ٨٧ ساڵیمدا بەردەوام بینیومە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هێڵێ خیانەدایە، بنەماڵەی بارزانی بۆ یەک ڕۆژ لەگەڵ گەلی کورد نەبوونە، بەردەوام لە گەڵ دوژمنانی گەلی کورد لە هاوکاریدا هەن، لە ڕاستیدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان پەدەکە و دەوڵەتی داگیری تورکدا نییە. پەکەکە و گەلی کورد لە ڕێگای پەکەکەوە لەسەر ڕێگای ڕاستی دەڕۆن، گەلی کورد مافی خۆیەتی و لە تێکۆشانی ئازادیدا سەردەکەوێت."