شەهید حاجی (ئیدریس ئەحمەد) لە ساڵی١٩٧٥دا لە دێرک لە دایکبووە، لەگەڵ کولتووری کۆچبەریدا گەورە بوو. لەوکاتەی لە ساڵی ١٩٨٤دا بنەماڵەکەی ئاشنای تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەبن، تەمەنی ٨ ساڵان بووە. بە وتەی محەمەد ئەحمەدی کاکی، هەمیشە لە بیرکردنەوەدا بووە لە ئەو پرسانەی کە پەیوەندیداری گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کوردستان بووە. شەهید حاجی وەک هەر کۆچبەرێکی دیکەی ئەم کوردستانە، هەموو کات پەیوەست بووە بە خاک و کولتووری کوردەوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا کاتێک بەشداری ناو پەکەکە دەبێت خوێندکاری زانکۆ بوو، لەبەرئەوەی نەویستووە خزمەت بە ڕژێمی سوریا بکات، بۆیە بەشداری ناو پەکەکە بووە و لە پێناو خاکی کوردستاندا جەنگاوە. ساڵی ١٩٩٥ لە مەتینا لە ئەنجامی هاوکاری خیانەتەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک شەهید دەبێت. محەمەد ئەحمەدی برای باسی تێکۆشانی شەهید حاجی کرد و وتی: "پەدەکە لە خیانەت زیاتر هیچی نەبووە بۆ گەلی کورد."
'کەسێکی بە پلان و دیسپلین بوو'
محەمەد ئەحمەد باسی قۆناغی تەمەنی منداڵی شەهید حاجی کرد و وتی: "منداڵیک ژیربوو، کەموکوڕی قبوڵ نەدەکرد و بە پلان بوو. لە کاتی هەر هەڵەیەکدا هەمووانی ئاگادار دەکردەوە.
لە حەلەب بەشی وێژەی فەرەنسی خوێند. هەر لەوێیش لە نزیکەوە تێکۆشانی ئازادی ناسی و لەگەڵ خوێندنەکەیدا بەشداری ناو تێکۆشان ببوو. پەیوەستییەکی زۆری لەگەڵ هەڤاڵاندا هەبوو، ڕۆژێک هاتە لام و پێیگوتم؛ 'بەشداری ناو پەکەکە دەبم. لە بری ئەوەی ببمە مرۆڤێکی بی مانای خزمەتکاری ڕژێم، شەڕی خاکەکەم دەکەم و وەک مرۆڤێکی سەنگین دەچمە ناو مێژووەوە.' لەوکاتەی حاجی بەشداری ناو پەکەکە بوو لە نێو بنەماڵەکەماندا گۆڕانکارییەکی گەورە دروستبوو. بێگومان بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزبووین، بەڵام بەشداربوونی حاجی دڵسۆزبوونی ئێمەی زیاترکرد."
'هەڵوێستی پەدەکە مایەی شەرمەزارییە'
محەمەد ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا شەهیدبوونی براکەی شەرمەزارییەکەی دیکەیە بۆ پەدەکە و بەم شێوەیە باسی شەرمەزارییەکانی پەدەکەی کرد: "بەداخەوە حاجی برام بەدەستی پەدەکە شەهید بوو. شەهیدکردنی گەنجێکی کورد جێگەی شەرمەزارییە بۆ پەدەکە و قبوڵکراونیە. گەنجانی کورد لە پێناو خاکەکەیاندا تێدەکۆشن کەچی لەلایەن پەدەکەوە شەهید دەکرێن بەڕاستی دۆخێکی لەمە شەرمەزارتر و خراپتر بوونی نیە. پەدەکە مێژووەکەی هەمووی خیانەت و چەتەگەراییە بۆ خزمەتی بەرژوەندییەکانی دووژمن. وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە چەندین جێگەدا ئاماژەی پێکردووە؛ ئەوەی گەلی کوردی هێناوەتە ئەم دۆخەوە خودی خیانەتە. بەڵام بنەماڵەی بارزانی بە ئێستاشەوە خەریکی خیانەتن و وانەیەکییان لەمێژووەوە وەرنەگرتووە."
'پێویستە گەلی کورد یەکگرتووبێت'
محەمەد ئەحمەد ئاماژەی بە گرنگی یەکگرتوویی گەلی کورد و وتی: "پەدەکە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی بنەماڵەیەکی بچووکە. لە پێناو دەوڵەمەندکردنی بنەماڵەی بارزانییدا هەموو گەلی کوردی خستووە بە لایەکدا و لە دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردە. گەلی کورد گەلێکی وڵاتپارێزە، پێویستە یەکگرتووبێت و لە دژی پەدەکە، خیانەت، هاوکاری و دۆستایەتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا بوەستێیتەوە."