ئەوانەی بەدەستی پەدەکە شەهید کران- ٦

دایکە حەمدییە عوسمان کە دوو کوڕی لە هێرشی پەدەکە دژ بە گەریلادا شەهید بوون، بە حەسرەتەوە باسی منداڵەکانی دەکات و ئەم هەڵوێستەی لە دژی پەدەکە پیشاندا؛ "ئەوانەی پشت بە دەوڵەتی تورک دەبەستن، کورد نین بەڵکو دووژمنی گەلی کوردن."

دایکە حەمدییە عوسمانی تەمەن ٧٠ ساڵ لە دێریک، یەکێکە لەو دایکە تێکۆشەرانەی لە ساڵی ١٩٨٤ەوە جێگەی خۆی لە نێو ڕێزەکانی تێکۆشانی ئازادی کورددا دەگرێتەوە. حەمدییە عوسمان کە دایکی ١٢ منداڵە، لەو ڕۆژەوەی ئاشنای پەکەکە بووە، بۆ زمان، ناسنمانە و کولتووری خۆی لە تێکۆشاندایە. لەو پێناوەشدا ٢ کوڕی شەهید بوون و بەردەوام بووە لە پەرەپێدان بە تێکۆشانی ئازادی خۆی. کوڕەکانی شەهید حەسرەت (حاجی محەمەد) لە ساڵی ١٩٩٢دا شەهید بوو، هەروەها شەهید سوار (محمەد خێر محەمەد) لە ساڵی ١٩٩٤دا بەشداری ناو پەکەکە دەبێت. شەهید حەسرەت لە ساڵی ١٩٩٢دا لە حەفتانین شەهید بوو، وە شەهید سواریش لە ساڵی ١٩٩٥دا لە مەتینا شەهید بوو. هەردوو کوڕەکەی لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورکدا لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

دایکە حەمدییە وێڕای هەموو زەحمەتییەکانی ژیانی، بە تێکۆشانی منداڵەکانی، پاراستنی ناسنامەی کورد سەربەرزە. دایکە حەمدییە دەربارەی بەسەرهاتەکانی خۆی و منداڵەکانی وتی: "ئەم تێکۆشانە کە منداڵەکانم بەشداریی بوون، هەرگیز لەبار ناچێت."

حەسرەت و سوار بوون بە ڕۆڵەی گەلی کورد

دایکە حەمدییە کاتێک مێژووی بەرخۆدانی ٤٠ ساڵەی خۆی گێڕایەوە، پەیوەستبوونی بە هێزی خۆی بە منداڵەکانی و ئازارەکانی ژیانی دەگێڕێتەوە. نێوەرۆیەک کاتێک لە لایەن شەهید سواری کوڕییەوە نامەیەکەی بۆ دەنێرێت لە دوای بەشداربوونی لە نێو هێڵی تێکۆشانی ئازادیدا، نامەکە لە دڵی دایکە حەمدییەدا تەزوویەک دروستەکات و باوەڕداری لە تێکۆشاندا بەهێزتر دەکات. لە کاتی گێڕانەوەی نامەی کوڕەکەیدا ئەمەی وت: "سواری کوڕم دوای ئەوەی بەشداربوو ڕۆژێک نامەیەکی بۆ ناردین. خوێندەواریم نیە، بەڵام منداڵەکانم نامەکەیان بۆ خوێندمەوە. گوتبووی؛ 'بەقەد بەرزی چیاکانی کورستان بیرتدەکەم دایکە.'

دایکە حەمدییە دەربارەی بڕیاری بەشداربوونی سوار لە دوای شەهید بوونی حەسرەت ئەمەی گێڕایەوە؛ "دوای شەهید بوونی حەسرەت، سواری کوڕم ڕۆژێک وتی؛ 'چەکی براکەم لە شان دەکەم'. هەر ئەو کاتە بڕیاری بەشداربوونی دا. دایکە حەمدییە وتی؛ 'حەسرەت و سواری کوڕم بوون بە ڕۆڵەی گەلی کورد' لەگەڵ ئازارەکانی خۆیدا هاوبەشی لە ئازارەکانی کۆمەڵگەش دەکات.

'پەدەکە دووژمنی گەلی کوردە'

دایکە حەمدییە کە لە ئەنجامی خیانەت و شەڕی پەدەکە لە دژی گەریلا دوو کوڕەکەی شەهیدبوون، بەم شێوەیە هەوڵوێستی لە دژی پەدەکە پیشاندا؛ "پەدەکە دەڵێت کوردم، گەر خۆی بە کورد دادەنێت بۆچی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا گەریلا شەهید دەکەن! خوێنی هەزاران منداڵی کوردی ڕژاندووە. ئەوانەی پشت بە دەوڵەتی تورک دەبەستن، کورد نین بەڵکو دووژمنی گەلی کوردن."