ئەوانەی بەدەستی پەدەکە شەهیدبوون -٢

شەهید غەمیگین دوای ئەوەی ڕوودەکاتە چیا، لە ساڵی دا١٩٩٢ لە ئەنجامی بۆسەی پەدەکەدا شەهید دەبێت. خەجێ ئادەمی خوشکی شەهید، یادی براکەی کردە و بانگەوازی لە پەدەکە کرد: "لە کۆتاییدا پەدەکە کۆتاییدێت، گەریلا بەرگری لەخۆی دەکات و گەلی کوردیش لەپشتی گەریلایە."

شەهید غەمیگین (مەروان ئادەم) لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی تل جەمالی گرکێ لەگێ لە دایکبووە، لە ڕێگەی خاتوونی دایکی و خەجێی خوشكییەوە ئاشنای پەکەکە دەبێت. لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە بەشێوەیەکی چالاک بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد دەست بە خەبات دەکات. لە سالی ١٩٩١ بە شداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە بووە و لە ساڵی ١٩٩٢ لە حەفتانین لە ئەنجامی بۆسەیەکی پەدەکەدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیدا شەهید دەبێت. لەو بارەیەوە خەجێ ئادەمی خوشکی شەهید غەمیگن باسی لە تێکۆشانەکانی براکەی کرد و ناڕازیبوونی توندی بەرامبەر بە هاوکارییی و خیانەتەکانی پەدەکە کرد بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

خەجێ ئادەم  و دایکی لەو ژنانە بوون هەر لەساڵی ١٩٨٠ەوە کارییان بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان کردووە. لە ڕێگەی کارەکانی خەجێ ئادەم و دایکییەوە بنەماڵەکەیان پەیوەندییەکی بە هێز لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کوردستاندا بونیاتدەنێنین، لەو کاتەدا شەهید غەمگین لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا دەبێت، خەجێ ئادەم باسی ئەو کاتەی ژیانیان دەکات.

'هیچ کاتێک لەبەرامبەر ڕژێمی بەعسدا سەری دانەنواندەوە'

خەجێ لە دەسپێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە شەهید غەمگین هەر لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە ئاشنای تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەبێت و وتی: "هەموو کاتێک دەمانویست لە ماڵەوەبێت و خەریکی کاری خوێندنەکەی بێت، چونکە قوتابییەکی ژیربوو. تا پۆلی ١٢ بەردەوام بوو دواتر دەستبەرداری قوتابخانە بوو. بڕیاری ئەوەی دابوو، ئیدی رێگەی خۆی دیاریکردبوو. چونکە دەیگوت هەرچەندە زیرەکیش بیت لە قوتابخانەدا، بەڵام منداڵانی کورد بە چاوێکی کەمەوە تەماشا دەکرێن. بۆیە سەری بۆ ئەو بەکەم زانینەی ڕژێمی بەعس دانەنواند. دوای ئەوە رێگەی خۆی دیاریکردبوو و بەشداری ناو پەکەکە بوو. لە کۆتای ساڵی ١٩٩١ بۆ وەرگرتی پەروەردە لە ئەکادیمیای شەهید مەعسوم بەڕێکەوت. دواتر لەگەڵ دایک و باوکمدا چوینە ئەوێ و مەروانی برامان بینینی، بەهۆی کێشەی ناسەقامگیریەوە دوای رۆژێک گەڕاینەوە. دوای ٢٥ ڕۆژ مەروان لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا گەڕانەوە و لەماڵەکانی گوندەکەدا جێگیربوون. بەشدرابوونی مەروان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دانایین، دابڕانمان لێی زەحمەت بوو. هەرچەندە پێمان دەگوت؛ 'تۆ هێشتا منداڵی مەڕۆ' بەڵام ئەو ئیدی ڕێگەی خۆی دیاریکردبوو، نەماندەتوانی ئاستەنگی بۆ دروستبکەین. بەڵام لە کۆتاییدا ڕۆشت، بەدەستی خۆمان ماڵئاوییمان لە مەروان و هاوڕێکانی کرد."

لە بۆسەی پەدەکەدا شەهیدبوو

شەهید غەمگین لە ساڵی ١٩٩٢دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانیدا ڕوودەکەنە چیا، پێش ئەوەی بگەن بە چیا، لە حەفتانین دەکەونە ناو بۆسەی پەدەکەوە و شەهید دەبن.

'هیوای پەدەکە هیوایەکی بەتاڵە'

لە کۆتایی قسەکانیدا خەجێ ئادەم ئاماژەی بە هاوکاری و خیانەتی پەدەکە کرد و بانگەوازی ئەوەی کرد گەر پەدەکە دەستبەرداری ئەم سیاسەتی خۆی نەبێت ئەوا نەمان و لەناوچوون چارەنوسێتی و وتی: "پەدەکە خۆی بە کورد دادەنێت، بەڵام لەگەڵ دەوڵەتی تورکدایە، با پەدەکە باش بزانێت، ئەوەی لە ڕۆژگارە سەختەکاندا گەلی هەستاندەوە پەکەکە و گەریلا بوو. پەدەکە چاوی لە دەوڵەتی تورکە، هەر بۆیە ئامانج و هیواکانی بەتاڵن. گەر پەدەکە بە گوێرەی بەرژەوەندی گەل نەجوڵێتەوە و نەبێتە هاوکاری گەلی کورد ئەوا بە دڵنیاییەوە چارەنوسی لەناوچوونە. ئەوەی هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات خاینە. گەر پەدەکە لەو ڕێگە نەکشێتەوە، ئەوا ئەوەی گەل و خۆیشی دەپارێزێت هەر گەریلایە و گەلی کوردیش لە پشتی گەریلایە."