ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هێرشەکانی سەر شەدادی شەرمەزار کرد

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەرمەزاری هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر چۆڵاییەکانی ڕوەیشدی هەرێمی شەدادی باشووری حەسەکەی کرد کە لە ئەنجامدا ١٢ کەس شەهید بوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفرکەوان لەسەر چۆڵاییەکانی ڕوەیشدی باشووری حەسەکە، هێرشێکی ئاسمانی ئەنجام دا و لە ئەنجامدا ١٢ مەدەنی شەهید بوون.

ئیدارەی خۆىەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕاگەیاندراوێک ‌هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە دژی هەرێمەکە شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەو هێرشانە دەرفەت بە داعش دەدەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرهەڵبدەنەوە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا بە بەرپرسیار دەبینێت و بانگەوازی لە ڕێکخراوی یاسای و مرۆیی کرد بە شێوەیەکی خێرا ئەم هێرشانە ڕاوەستێنن.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاماژەی بەوەدا بەشێک لە هێرشەکە ئامانجە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمەکە و سەرهەڵدانەوەی چەتەکانی داعشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا بە شێوەیەکی خێرا دەستوەردان بکات و هێرشەکان ڕاوەستێنێت و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرا.