لە کۆنفرانسی نەتەوەی ژنانی کورد لە قامیشلۆدا ژنان دۆخی خۆیان و ئەو پرسانەی لە تێکۆشانەکانیاندا دێتە پێشیان هەڵیانسەنگاند. لە کۆنفرانسەکەدا هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیلهام ئەحمەد قسەی کرد و ئاماژەی بەو پڕۆسەیەدا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە دەستی پێکردوە و گوتی: "کۆنفرانسی نەتەوەی ژنانی کورد ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت، پەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تێکۆشانی ژنانی کوردی ڕۆژئاوا دەکاتەوە. ئەم کۆنفرانسە لە قۆناغێکی گرنگدا ئەنجام دەدرێت. لێرەین دۆخی ئێستا هەڵسەنگێنین و ئاماژە بەوە بکەین لە تێکۆشانی خۆمان چی ڕۆڵێک بگێڕین".
ئیلهام ئەحمەد باسی پڕۆسەی گۆڕانکاری سیاسی لە سووریا کرد و ئاماژەی بەوەدا هێشتا سیستەمێک نوێنەرایەتی هەموو گەلان بکات بە دی نەهاتووە و گوتی: "ئەمڕۆ لە سووریا پڕۆسەیەکی نوێی بونیاتنان هەیە. ڕژێمی بەعس ڕووخا، بەڵام سیستەمێکی دیموکراتیک کە گەل هیوای بۆ دەخواست، بونیاتنەنرا. سووریا کۆمەڵگەیەکی فرە شوناس و فرە کەلتوورییە؛ عەرەب، ئاشوور، ئێزدی، عەلەوی، دروزی، ئەرمەنی و چەرکەسی پێکهاتەی ئەم وڵاتەن، بەڵام دەسەڵاتی دیمەشق ئەم ڕاستییە قبوڵ ناکات و سیاسەتێک ئەمە پشتگوێ دەخات جێبەجێ دەکات. ئەگەر ژنان بەشداری ئەم پڕۆسەیە نەکرێن، ئەوا ڕووبەڕووی مەترسییەکی مەزنتر دەبینەوە".
گوتیشی: "دەبینین هەوڵدەدەن سیستەمی ئیسلامی ڕادیکاڵ لە سووریا دابمەزرێنن. ئەمەش بۆ ژنان مەترسییەکی گەورەیە. ئەگەر ژنان لەم پڕۆسەیەدا جێ نەگرن، ئەو سیستەمە نوێیەی لە سووریا بونیاتدەنرێت دەکرێت ببێتە دووژمنی ژنان".
لە درێژەی قسەکانیدا ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا دەبێت گەلی کورد دەبێت بە یەکێتی جوڵە بکات و ئەم بانگەوازەی کرد: "وەک کورد قوربانی گەورەمان داوە. لە هەرچواربەشی کوردستان ڕووبەڕووی هێرش و فشار بووینەتەوە. باشووری کوردستان لە ژێر داگیرکاری تورکیا دایە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژێمی ئێران لە سیاسەتی فشار بەردەوامە. لە باکووری کوردستان سیاسەتمەدارانی کورد لە زیندانەکان و سیاسەتی گەورەی توانەوە بەڕێوەدەچێت. لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ بۆ کوردان ئیمکانێکی گرنگ هەیە. دەبێت کورد بە ئیرادەیەکی هاوبەش جولە بکەن و یەکێتی نەتەوەی خۆیان پێک بهێنن".
لە کۆتایی قسەکانیدا ئیلهام ئەحمەد گوتی: "لە دیاریکردنی داهاتووی سووریادا دەبێت ئیرادەی ژنان پشتگوێ نەخرێت. ئەگەر دەستوورێک نوێ بونیاتبنرێت، دەبێت ئەم دەستوورە نوێنەرایەتی ژنان بکات و مافەکانی ژنان مسۆگەر بکات".
کۆنفرانسەکە بە تاوتوێکردنی یەکێتی نەتەوەی ژنانی کورد و بونیاتنانی پڕۆسەی دەستووری مافەکانی ژنان لە سووریا گرەنتی بکات، بەردەوامە.