١٣ ساڵە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە چەندین قوربانیدان گەشتە ئاستی خۆبەڕێوەبردن، بەڵام ئەمە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەغڵەت کردوە. لەبەر ئەمەش لە هێرشە دژە مرۆڤایەتییەکان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن. لەم دواییانەشدا هێرشەکانیان لەسەر بەنداوی بەرخۆدێر تشرین و قەرەقۆزاق بەڕێوەدەبەن، بەڵام شەڕڤانانی ئەوینداری ئازادی لە دژی ئەم هێرشانە بەرپەرچی مێژووی دەدەنەوە. یەکێک لەوان شەڕڤانی قەسەدە زانا چەلەبییە.
'بەرخۆدانی گەل بۆ ئێمە دەبێت بە مۆڕاڵ'
شەڕڤانی قەسەدە زانا چەلەبی گوتی: "ئێستا شوێنی خۆمان لە بەرەی سەختی قەرەقۆزاق دەگرین. زیاتر لە ٣ مانگە بەرخۆدان دەکەین. لەگەڵ ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەموو جۆرە چەکێک لە بەرانبەرمان بەکاردەهێنن، بەڵام گەلەکەمان بۆ پاراستنی خاکەی و پشتگیری شەڕڤان هاتۆتە بەنداوەکە. تاوەکو ئێستاش لەگەڵ هەموو هەلومەرجێکدا بەرخۆدان دەکەن. ئەمەش بۆ ئێمە مۆڕاڵ وەرگرتنە".
'ئەم شەڕە درێژە دەکێشێت گەلەکەمان سەردەکەوێت'
زانا چەلەبی ئاماژەی بەوەدا ئەو هێرشانەی لە هەرێمەکەدا دروست دەبن مافدار نیین و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی ئەندامی ناتۆیە، بەڵام هێرشی خاکەکەمان دەکات و لە بەرانبەردا بەرپەرچێکی توند دەدەینەوە و هەموو ڕۆژێک هێرشەکانیان تێک دەشکێندرێت. لە هەمانکاتدا ئەو چەتانەی کە لە دەرۆی وڵات هێناویەتی و هەندێک کەسن شکۆی خۆیان فرۆشتووە و گەلەکەی خۆیان فرۆشتووە بە داگیرکەری تورک، لە ژێر فەرمانی ئەواندا هێرشی گەلی هەرێمەکەمان و نەتەوە جیاوازەکان دەکەن. ئەمە خۆ فریودانە، هەرچەند ئەم شەڕ درێژە بکێشێشت، درەنگ یا زوو گەلەکەمان سەردەکەوێت، چونکە گەلێکی مافدارە و پاراستنی خاکی خۆی دەکات".
'تاوەکو کۆتایی شکۆی خۆمان دەپارێزین"
زانا چەلەبی سەرنجی خستەسەر واتا و گرنگی بەرخۆدان و گوتی: "لە گردەکانی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین بەرخۆدان دەکەین، چونکە بەڵێنمان بەم گەلە داوە تاوەکو کۆتایی بیانپارێزین. لەبەر ئەوەی ئەم خاکە خاکی ئێمەیە، شکۆمانە، شەرەف و ناموسمانە. هەربۆیە چی دەبێت با ببێت هەرگیز بەڵێنەکەمان ناشکێنین و تاوەکو کۆتایی شکۆی خۆمان دەپارێزین".
زانا چەلەبی ئاماژەی بەوەدا سەرەرای هێرشە دڕندانەکان بە فرۆکەی جەنگی و چەکی قورس، ئیرادە گەلەکەمان نەشکاوە و بەمجۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئەوهەڤاڵانمانەمان کە شەهید بوون بە شکۆ، خۆشەویستییەوە یاددەکەینەوە، خاوەندارێتی لە یادکردنەوە و خەونەکانیان دەکەین. هەروەها سڵاو لە گەلەکەمان دەکەین. لەبەر ئەوەی بۆ ئەم گەلە شەڕ دەکەین. هەرچەندە هێرشە دڕندانەکان بە فرۆکەی جەنگی و چەکی قورس دەکرێت، بەڵام ئیرادەی گەلەمان ناشکێنرێت. تاوەکو کۆتایی باوەڕمان بە گەلەکەمان هەیە هەرگیز دەست هەڵناگرێت و تاوەکو کۆتایی پشتگیرمان دەکەن. ئێمەش ئەوان دەپارێزین".