چەتەکانی داعش بە ئاراستەکردنی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی دڕندانە دەستیان بە هێرش بۆسەر کۆبانێ کرد. شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بە ئیرادەیەکی مەزن لە بەرانبەر هێرشەکان بەرخۆدانیان کرد. هەموو ساتێکی بەرخۆدان کە ١٣٦ ڕۆژ بەردەوام بوو بە کەرامەت و بە هەیبەتەوە بەڕێوەچوو، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ بە سەرکەوتن ڕازێنرایەوە و کۆبانێ بە تەواوی ڕزگار کرا.
کەمئەندامی جەنگ زارین کۆبانێ لە ٢٥ هەمین ڕۆژی بەرخۆدانی کۆبانێدا بە سەختی بریندار بوو، بە بۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی ئازاد کردنی شاری کۆبانێ بۆچونی خۆی دەربڕی.
'بە چالاکی ئارین میرکان مێژوو پێچەوانە بووەوە'
زارین کۆبانێ لە سەرەتایی قسەکانییدا سڵاوی لە گەلی بەرخۆدێری کۆبانێ کرد و گوتی: "وەک کەمئەندامانی جەنگ ١٠هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ بە تایبەت لە ڕێبەری گەلان رێبەر ئاپۆ، گەلانی ئازادیخواز، شەهیدانمان و تەواوی هاورێیانمان لە کۆبانێ بریندار بوون پیرۆز دەکەین".
ئەوەشی گوت: "ئامانجی ئەم هێرشانە ئەوە بوو کە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ناوببرێت و گەلی کورد کۆمەڵکووژ بکرێت، بە تایبەت باکووری کوردستان لە پارچەکانی دیکە وڵات دەژین بخنە نێو ترسێکی مەزنەوە و هەموو هیواکانی ئەوان بۆ ئازادی بخنکێنن. یەکێکی تر لە هۆکارەکانی دیکەی ئەو هێرشانە ئەوە بوو کە پریشکی یەکەم شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ لەم شارە دێرینە داگیرسا. شتێک کە چەتەکان و داگیرکەران حسابیان بۆ نەکردبوو ئەوە بوو کە رێبەر ئاپۆ کاتێک لە باکوورەوە دێتە ڕۆژئاوا یەکەم هەنگاوی بەرەو کۆبانێ ناوە. ئەم شارە بە گەل و خاکەکەی هەمیشە سەربڵندە و بوێرە، شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە بە تیور و فکری ڕێبەرایەتی قوڵبوونەتەوە و دەستیان بە بەرخۆدانێکی بە کەرامەت و شکۆمەند کرد."
زارین کۆبانێ ئاماژەی بە چالاکی فیدای شەڕڤانی یەپەژە ئارین میرکان کرد و گوتی: "کاتێک هاورێی پیرۆزمان ئارین میرکان ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە گردی مشتەنور چالاکی فیدای ئەنجامدا، ئیتر بۆ هەموو کوردان و گەلانی ئازادیخواز ڕێگەی چارەنووس و مێژوو بە شێوەیەکی بێگەڕانەوە، گۆڕا. کوردستانیان و دۆستانیان لە هەموو شوێنێکی جیهان ڕاپەڕین و باسی چالاکی شێرەژنی هێژا ئارین میرکان لە بەرانبەر هێزە تاریەکان کرا. لە دوای ئەو چالاکییەکە شکۆمەندە ئیتر سنورەکان کە داگیرکەران بە تەل و مین دروستیان کردبوو، بە جارێک هەڵوەشایەوە. بە هەزاران گەنجی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست بەرەو کۆبانێی سەربڵند بە رێکەوتن و لە شەڕی دژی تاریکی جێان گرت".
'ئەم بەرخۆدانە لە هەمانکاتدا بەرخۆدانی ژنە'
زارین کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد کە کۆبانێ ئیتر لە مێژووی مرۆڤایەتییدا بۆ گەلی کورد بوو بە نیشانەی سەرکەوتنی ڕۆح و یەکڕیزی نەتەوەیی و گوتی: "هەروەها ئەم سەرکەوتنە بوو بە هیوای ژیانێکی ئازاد و یەکسانی لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی گەل و نەتەوەکان. ئەم بەرخۆدانە لە هەمانکاتدا بەرخۆدانی ژنانە، بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە دەرگایەکی ڕوناکی بۆ هەموو باوەڕی و گەلان کردەوە".
زارین کۆبانێ لەسەر ڕۆڵی کەمئەندامانی جەنگ لەم پڕۆسەی کە لە بەرانبەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە هێرشێکی سەخت بەردەوامە گوتی: "هاوڕێیانمان لە بەرخۆدانی کۆبانێ بریندار بوون و کەمئەندامن ئەمڕۆ بە هەمان ڕۆح، مۆڕاڵ و هێزی ڕزگارکردنی کۆبانێ وەردەگرین، لە بەرانبەر هێرشەکان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرخۆدان بەردەوامین. وەک کەئمندامانی جەنگ چۆن بۆ پاراستن ڕزگارکردنی کۆبانێ شەڕمان کرد و سەرکەوتین، لە بەرانبەر هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەردەکەوین. بەڵێن بە گەلەکەمان و تەواوی شەهیدان دەدەین تاوەکو کۆتایی خاکەمان دەپارێزین".
لە کۆتایی قسەکانییدا کەمئەندامی شەڕ زارین کۆبانێ گوتی: "هەرگیز ڕێگە نادەین دەستی پیس و مێشکی تاریک بکەوێتە سەر خاکەمان. چۆن دەنگی بەرخۆدانی کۆبانێ جیهانی هەژاند، ئەمڕۆش بەرخۆدانمان لە بەرانبەر چەتە دڕندەکان و داگیرکەران سنوور تێپەڕ دەکات و بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ شەڕڤانەکانمانە، ڕێگەی هەموو گەلانی ئازادیخواز ڕوناک دەکات".