بە دیمەن

ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین یادکرانەوە

ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان بە مەڕاسیمێک یادکرانەوە و بەڵێنی ڕێچکەگری شەهیدان دووپاتکرایەوە.

ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سەر ڕێگەی بەنداوی تشرین-شاری سرین لە هێرشێکی ئاسمانییدا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ئوتۆمبێلەکەیان ئەنجامی دا، شەهید بوون. ئەمڕۆ لە ٤٠ ڕۆژەی شەهیدبوونیان یادکرانەوە.

لە مەڕاسیمی یادکردنەوەکەدا ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد ئامادەبوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان، بە ناوی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد ڕۆژنامەنووس ئەحمەد حیمۆ گوتی هەڤاڵانمان شەهید جیهان بیلگین و نازم داشتان بۆ ئەوەی هەقیقەتی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بکەن، لە باکووری کوردستانەوە هاتننە ڕۆژئاوا و گوتی: "لە دەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوادا چەندین شەهید و تێکۆشەر بۆ میراتی ئەم شۆرشە گیانی خۆیان فیداکرد. هەروەها بۆ ئەوەی ئەم شۆڕشە فراوان ببێت چەندین دامودەزگا کرانەوە. یەکێک لەوانە بۆ ئەوەی ڕاستی شۆڕش و پیسی دووژمن پیشانبدا دەزگای ڕاگەیاندنی ئازاد بوو. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی دەنگی ڕاستییەکان ببڕێت هەمیشە ڕۆژنامەنووسان بە ئامانج دەگرێت، بەڵام هەرچەند ئەم دەکات با باش بزانێت کە بە هەزاران ڕۆژنامەنووس هەیە کە ڕاستییەکان بە ڕای گشتیی ڕادەگەیەنن. بەڵێن دەدەین کە کامێرا و پێنوسی ڕۆژنامەنووسان لەسەر زەوی جێ نەهێڵین و ڕاستییەکان هەمیشە ڕابگەیەنرێت".

پاش ڕاگەیاندراوەکە بە ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە هێڤی سەید گوتی: "لە نێو تەواوی یاساکانی مافەکانی مرۆڤدا شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەنووسان جێیەکی سەرەکی لە نێو کۆمەڵگەدا دەگرن، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو شتێک بۆ خۆی بە ڕەوا دەبینێت و ڕۆژانە مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان بە ئامانج دەگرێت. هەڤاڵ و هەڤاڵانی شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکەن کە شەهیدانمان خوازیاری ڕاگەیاندنی بوون و شوێنکەوتەی ئەم ڕێگەیە دەبن".

مەڕاسیمی یادکردنەوە بە دروشمی "شەهید نامرێت" بە کۆتا هات.