ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ژنانی کەناراوەکانی سووریا هەڵمەتێکیان دەست پێکرد
پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانی ڕێکخراوەکان و تەڤگەری ژنان بە ئامانجی پشتگیری ژنان لە هەرێمە کەناراوەکانی سووریا هەڵمەتێکیان دەستپێکرد.
پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانی ڕێکخراوەکان و تەڤگەری ژنان بە ئامانجی پشتگیری ژنان لە هەرێمە کەناراوەکانی سووریا هەڵمەتێکیان دەستپێکرد.
پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانی ڕێکخراوەکان و تەڤگەری ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئامانجی پشتگیری ژنان لە کەناراوەکانی سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و هەڵمەتێکی دەستپێکرد.
ڕاگەیاندراوەکە لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئادار بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ژن، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە و ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک (مەسەدە) لە لایەن ئەمینە عومەرەوە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "ئەو کۆمەڵکووژی و تاوانی جەنگانەی لە کەناراوەکانی سووریا ئەنجام درا خاوەن لایەنێکی نەتەوەیین. بێدەنگی لە بەرانبەر ئەم تاوانانە قبووڵکراو نییە. ئەمە ڕاستەوخۆ ئەنجامی سیاسەتی ڕژێمی ئێستایە دەرفەت دەدات بە گروپە چەتەکانی وەک ئەبو عەمشە و ئەبو حاتەم پێشێلکاری زۆر گەورە لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام بدەن. وەک پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانی تەڤگەری ژنان ئەم کۆمەڵکووژییە دڕندانە شەرمەزار دەکەین و پشتگیری خۆمان بۆ تەواوی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا و قوربانیانی جەنگ نیشان دەدەین. قبوڵ ناکەین لە بونیاتنانی سووریای نوێدا ڕۆڵمان پشتگوێ بخرێت. لە پاراستنی خۆمان بەردەوامین. بۆ وڵاتێک کە بەهاکانمان قبوڵ بکات و ڕۆڵمان لە دیاریکردنی داهاتوودا دیاریکراو بێت، تێدەکۆشین."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بۆ پشتگیری ژنان لە کەناراوەکانی سووریا هەڵمەتێک بە دروشمی "پشتگیری ژنانی سووریا بنەمای ڕاوەستاندنی کۆمەڵکووژییەکانە لە دژی ژنان لە کەناراوەکان" ڕاگەیاندرا.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە بەرنامەی هەڵمەتەکە بەمجۆرەیە:
بۆ ژنانی لێقەوما لە کەناراوەکاندا کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری دەست پێ دەکات.
بۆ ئەوەی دەنگی ژنان ڕاگەیانن بە هاوکاری نێونەتەوەیی پەیوەست بەمەوە واژۆ کۆدەکرێتەوە.
بە ئامانجی کۆمەڵکوژووی و پێشێلکردن لە کەناراوەکانی سووریا لە دژی ژنان ڕاوەستێنرێت، نامە بۆ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەنێردرێت.
چالاکی شەرمەزار کردن لە دژی کۆمەڵکووژی ژنان ئەنجام دەدرێت.
بە ئامانجی پشتگیری ژنان لە کەناراوەکانی سووریادا ڕێپێوانی ژنان ئەنجام دەدرێت.
شانۆیەک سەبارەت بە ئازاری ژنان لە کەناراوەکاندا پیشان دەدرێت و شەوچەرەیەکی شیعر ئەنجام دەدرێت.
وۆرک شۆپێک سەبارەت بە گفتوگۆکردنی هەڵوێستی ژنان لەسەر کۆمەڵکوژووییەکان و ڕاگەیاندنی دەستوور ئەنجام دەدرێت.
لە ڕۆژی دووەمی هەڵمەتەکەدا کەمپینی هاشتاگ بڵاو دەکرێتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە تەواوی ژنانی سووریا کرا پشتگیری ژنانی کەناراوەکان بکەن و بۆ یەکخستنی هەوڵدانەکان بۆ بونیاتنانی سووریایەکی دادپەروەرانە و یەکسان بەشداری هەڵمەتەکە ببن.