ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستگیرکرا و خرایە زیندانی ئیمراڵییەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بە سەختکردنی گۆشەگیری هیچ زانیارییەک لە گۆشەگیری ئیمراڵیەوە نیە، لە دژی گۆشەگیری سەختی ئیمراڵی، ژنانی دانیشتووی کانتۆنی جزیرە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە پەیامی 'ئازادی ڕێبەرمان دەوێت'یان دا.
'وەک ژنێکی عەرەب گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزار دەکەم'
لەیلا زخێن ژنە گەنجی دانیشتووی ناوچەی تل براک ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشانی هاوبەشی هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی گۆشەگیری کرد و وتی: "وەک ژنێکی عەرەب گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەم. بە هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا تێکشکاندی گۆشەگیری خەبات دەکەین. با دوژمن باش ئەوە بزانێت تا دوا دڵۆپی خوێنمان لە گۆڕەپانەکاندا خەباتمان بەرزتر دەکەین. بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەنگمان هەڵەبڕین."
'کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە'
لەیلا مەۆ لە شاری قامیشلۆوە ناڕەزایەتی لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی دەربڕی و وتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان ڕەتدەکینەوە و هەڵوێستی خۆمان پیشانی تەواوی جیهان دەدەین. پێویستە بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانمان دەنگمان بگەیەنین بە تەواوی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئەم گۆشەگیرییە لاببرێت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تێکۆشا، کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە."
'فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ناو گەلاندا ئازادن"
فاتمە حەمە لە شاری دێرک ئاماژەی بەوەدا تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکۆشاندا دەبن و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادی گەلان پەرەی بە فکرەکانی خۆیدا، هەر بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ لەناو گەلانی ئازاددا بڵاودەبێتەوە. ڕاستە لە ڕووی جەستەییەوە لە گۆشەگیریدایە، بەڵام فکرەکانی لە نێو ئێمەدایە و ئازادە. گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزار دەکەین و بەردەوام دەبین تا مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەرمان."