ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە دێرەزۆر هێرشێکی چەتەکانی داعش تێکشکێندرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند دوێنێ چەتەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشییان کردووەتەسەر خاڵێکی ئەمنی هێزەکانیان لە شارۆچکەی زیبان و دەستبەجێ هێرشەکە تێکشێندراوە. -
ژنان ناڕەزایەتییان لە دژی دەستبەکاربوونی ئەبو شەقرای چەتە دەربڕی
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چەندین شار ناڕەزایەتیییان دژ بە فەرمانی دەستبەکاربوونی چەتە ئەبو شەقرا لە لایەن حکومەتی دیمەشقەوە دەربڕی. -
کۆچبەرانی عەلەوی: پێویستە سووریا لەلایەن قەسەدەوە بەڕێوەببرێت
کۆچبەرە عەلەوییەکان کە ڕوویان لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیداری خۆبەڕێوەبەری کردووە دوایان کرد بەرپرسیاری کۆمەڵکووژیەکانی سەر عەلەوییەکان دادگای بکرێن و گوتییان: "ئیدی دەرکەووتووە ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە سووریا بەڕێوەبەرێت قەسەدەیە." -
لە سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٤ کەس کوژراون
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سووریا بە ڕووداوی جۆربەجۆر لانیکەم ١٤ کەس کوژراون و کۆمەڵکووژییەکانی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق لە دژی پێکهاتە جیاوازەکان بەردەوامە. -
شەهید دەنیز گەزمیش و یوسف ئاسڵان و حوسەین ئینان یادکرانەوە
یەکێتیی خوێندکارانی وڵاتپارێزی سوریا و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، شەهید دەنیز گەزمیش و یوسف ئاسڵان و حوسەین ئینانیان بیرهێنایەوە. -
لە دەیرەزۆر ٢ شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە دەیرەزۆر لە هێرشی چەتەکانی داعشدا ٢ شەڕڤانیان شەهیدبوون. -
سەبری مەحمود: هەوڵی تیرۆر کردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٩٩٦دا ترسبوو لە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ
وڵاتپارێز سەبری مەحمود باسی لە هەوڵی تیرۆرکردنی ٦ی ئایاری ١٩٩٦ لە دیمەشق کرد، کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا و گوتی: "ئەوانەی دەیانویست ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگ بکەن، زۆرترین ترسییان لە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو." -
سۆهر: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ کەس کوژراون
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند بە ڕووداوی جیاواز لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ کەس کوژراون. -
قەسەدە: دوو هێرشی چەتەکانی داعشمان تێکشاند
هێزەکانی سووریایی دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند دوو هێرشی چەتەکانی دعشییان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر تێکشاندووە. -
لەسێدارەدانی ڕۆشنبیرانی سوری و لوبنانی؛ تاوانی تراژیدیای عوسمانی
لە ساڵی ١٩١٦دا عوسمانییەکان بە هەڵمەتێکی ڕەشبگیری ڕۆشنبیرانی سوری و لوبنانیان لە سێدارە دا. فشارەکانی جەماڵ پاشا لە دیمەشق و بەیروت گەیشت بە ترۆپک ٢١ رۆشنبیری لە سێدارە دا. ئەمەش بووە هۆی خاڵی دەرکەووتنی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و بوو بە 'ڕۆژی شەهیدان'. -
تالای ساوا بە نازم، جیهان و عەگیدەکان بڵێ سەرکەوتین
لەمڕۆدا روحی دەیان شەهید ئاسوودەیە، لەمڕۆدا تالای ساوای بێ دایک و باوک هاوشێوەی ئاوی فورات بە ئاسوودەییەوە ڕاکشاوە و گۆرانی سەرکەووتن دەڵێتەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی سەرکەووتن و شکستی داگیرکارییە. -
هەزاران کەس سەرکەوتنی بەرخۆدانی سەردەمیان پیرۆزکرد
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرکەوتنی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیان پیرۆزکرد کە ١١٨ ڕۆژ بەردەوام بوو. -
٤٠ چەتەی داعش ڕادەستی عێراق کران
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و عێراق، زیاتر لە ٤٠ چەتەی داعش لە کەمپی ڕۆژ و هۆلەوە ڕادەستی بەرپرسانی عێراق کران. -
بکوژی هەڤرین خەڵەف کرایە فەرماندەی فیرقەی ٨٦
دەسەڵاتی دیمەشق سەرچەتە ئەحمەد ئەلهایس (حاتەم ئەبو شەقرا)ـی کردە فەرماندەی فیرقەی ٨٦، کە ساڵی ٢٠١٩ سکرتێری گشتی پارتی سوریای ئایندە هەڤرین خەڵەفی شەهیدکرد. ناوی ئەبو شەقرا لەنێو لیستی سزاکانی ئەمریکادایە. -
بە مەراسیمێک ١٤٠ گەنج بەشداری هێزەکانی خۆپاراستن بوون
لە مەراسیمێکدا ١٤٠ گەنجی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوای تەواوکردنی پەروەردەی ئەکادیمیایی شەهید جەمال کۆبانێ بەشداریان لە ڕیزەکانی هێزەکانی خۆپاراستندا کرد و سوێندی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلیان خوارد. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە بەرخۆدان عەفرین بەخاک سپێردرا
شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە بەرخۆدان عەفرین (حەسەن جەلۆ) کە ڕۆژی ٣ی ئایار لە هەرێمی بەنداوی تشرین شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە خاک سپێردرا. -
لە شاری حومس ڕۆژنامەنووسێک تیرۆر کرا
ڕاگەیەندراوە خەباتکارێکی ڕادیۆیی هەرێمی لە گوندەکانی ڕۆژئاوای حومس تیرۆر کراوە و لە سوەیدایش چەندین ڕۆژنامەنوس ئەشكەنجە دراون. -
لە حەسەکە پرسە بۆ سری سورەیا ئوندەر دانرا
بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سری سورەیا ئوندەر لە حەسەکە پرسە دانرا و گەل بە کۆمەڵ سەردانی پرسەکە دەکەن. -
سۆهر: لە سوریا لە یەک ڕۆژدا ٧ کەس کوژران
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سوریا ٧ کەس کوژراون. -
ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کۆتای هات؛ بەرخۆدان سەرکەوت
دوای ١٠٠ ڕۆژ بەرخۆدانی گەل بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک کۆتایی هات. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بەنداوەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا بە هەڵوێست و فیداکارییەکی مەزنەوە خاک و دەستکەوتەکان پارێزران. -
قەسەدە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی بە ناوی بەرخۆدان عەفرین ئاشکرا کرد کە ٥ ی ئادار شەهیدبووە و بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەکەی. -
لە عەفرین ئەشکەنجە و هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی بەردەوامە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین_سوریا ڕایگەیاند کە چەتەکانی "ئەلحەمزات" لە ٢ ی ئایار لە گوندەکانی ناوچەی شێرانی عەفرین هێرشی جیاجیان کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی. -
شاندێک لە ڤاتیکان سەردانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد
نوێنەرانی ڤاتیکان بە ئامانجی ناسینی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە هەرێمەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان کرد. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: تێکۆشانی ئۆندەر بە ئیلهامبەخشی دەمێنێتەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و گوتی: " تێکۆشانی ئۆندەر بۆ دروستکردنی سیستەمێکی دیموکراتی کە ماف و ئازادی هەموو پێکهاتەکان بەبێ پشتگوێخستن مسۆگەر بکات، بە ئیلهامبەخشی دەمێنێتەوە." -
مەزڵوم عەبدی: خەباتی ئۆندەر بۆ ئاشتی لە دڵ و بیری گەلاندا جێگای خۆی گرت
فەرماندەی گشتیی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و گوتی: " ڕەنج و خەباتی ئەو بۆ ئاشتی، چارەسەری و ژیانی یەکسان لە دڵ و بیری گەلاندا جێگای خۆی گرت".