ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ژنانی گەنج بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجام دا
یەکێتی ژنانی گەنجی حەلەب بە ڕێپێوانێک داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. -
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی قەسەدە و دیمەشق دا سیستەمی پەروەردە تاوتوێ دەکرێت
لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشق دا، گفتوگۆ لەسەر ئەو ماتریاڵانەی کە لە سیستەمی پەروەردەدا بەکار بهێنرێن دەستیپێکردووە. -
لە حەڵەب خاڵی پشکنینی هاوبەش دانرا
لە دەوربەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرافییەی حەلەب، هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی دیمەشق خاڵی پشکنینی هاوبەشیان دانا. -
دوای ٤ مانگ کارەبای گشتی کۆبانێ و هەندێک گوندەکانی دابین کرایەوە
هاوسەرۆکی دەستەی وزەی کارەبای کانتۆنی فورات وەلید جمان رایگەیاند؛ لە ئەنجامی تێکۆشانی ٤ مانگدا جارێکی دیکە کارەبای گشتی گەیاندرایەوە بۆ کۆبانێ و هەندێک لە گوندەکانی دەوروبەری. -
لە حەڵەب خاڵەکانی پشکنین لادەبرێن
لە شاری حەڵەب، خاڵەکانی نێوان گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و گەڕەکەکانی دیکەی شارەکە لادەبرێن. -
سۆهر: لە سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لانیکەم ١١کەس کوژران
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ(سۆهر) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی سەر بە تورکیا، لە ٢٤ کاتژمێری دواییدا لانیکەم ١١کەس کوژراون. -
لە عەفرین تاڵانکردنی سروشت بەردەوامە
لە عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕژێمی تیرۆر دامەزرا، تاڵانکردنی سروشتیش بەردەوامە. لە شەرای زیاتر لە ٥٠ داری زەیتون بڕایەوە. -
گەلی کانتۆنی جەزیرە گەیشتنە بەنداوی تشرین
گەلی کانتۆنی جەزیرە و کۆچبەرانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بۆ بەشداریکردن لە چالاکیی و بەرخۆدانی بەنداوی تشرین گەیشتنە بەنداوەکە. -
ئیلهام ئەحمەد: سەردانی بەنداوی تشرین هەنگاوێکی گرنگە بۆ سوریایەکی نوێ
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، پڕۆسەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق بە سەردانە هاوبەشەکە بۆ بەنداوی تشرین گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ. -
لەنێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشق کۆبوونەوەیەکی نوێ ئەنجامدرا
لە حەسەکە لەنێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشق کۆبوونەوەیەکی نوێ ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا، ناوی نوێنەرانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ دیالۆگ لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق ئاشکرا کرا. -
لە تربەسپی بۆ شەهید ئەحمەد قامیشلۆ مەراسیمی غیابی ڕێکخرا
لە تربەسپی بۆ ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە، ئەحمەد قامیشلۆ کە لە تربەسپی شەهید بوو، لە تربەسپی مەڕاسیمی غیابی ڕێکخرا. -
ئێشکگرانی بەنداوی تشرین دایکە ئوەیش و شەهیدانی بەنداوەکەیان بە بیرهێنایەوە
ئێشکگرانی بەنداوی تشرین دایکی ڕێبەر ئاپۆ، ئوەیش ئۆجالان و شەهیدانی بەنداوەکەیان بە بیرهێنایەوە. -
دووەم کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان بەرەوە کەناراوەکانی سووریا بەڕێکەوت
کاروانی دووەمی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەنارەواکانی سووریا کە لە لایەن گەلی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە کۆکراونەتەوە، لە قامیشلۆوە بەرەو ناوچە کەناراوەکانی سووریا بەڕێکەوت. -
شانۆکارێک لە سوەیدا: هونەری ڕۆژئاوا دەتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ سووریا
شانۆکار لە سوەیدا، فادیا ترابی دەڵێت هونەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەتوانێت لە سووریا ببێتە نمونە و گوتی: "هونەر شوناس و پەیامی کۆمەڵگەیە." -
تەرمی شەهید شێخ داود بە مەراسیمێک بە خاکسپێردرا
دانیشتوانی کانتۆنی جزیرە بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی شێخ داود بەدرانیان لە مەزارگەی شەهید ڕۆستەم جودی بە خاکسپارد. -
لە مەنبەج ٢ تەرم بە سووتاویی دۆزرانەوە
لە گوندەواری مەنبەجی داگیرکراو ٢ تەرم بە سووتاویی دۆزرانەوە. -
لە تەل براک سیمیناری '٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕاستی و مرۆڤایەتییە' بەڕێوە چوو
کۆنگرەی ستار لە سیمینارێکدا لە تەل براک ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٤ی نیسان ڕۆژی نوێکردنەوەی بەڵێنی درێژەدان بە ڕێپێوانی ئازادی و جێبەجێکردنی پەیامی ڕێبەر ئاپۆیە. -
شەهید عەبدولڕەحمان عومەر لە کۆبانی بەخاک سپێردرا
گەلی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی شکۆمەندی جەماوەری تەرمی عەبدولرەحمان عومەر ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەخاک سپارد. -
تەرمی شەهید زولفەقار قامیشلۆ بەخاکسپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە زولفەقار قامیشلۆ کە لە عەین عیسا شەهید بوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. بۆ گەریلای هەپەگە شەهید مەزڵوم یەکتا مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. -
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
ڕاگەیەندراوە، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە ماوەیەکە هێزە سیاسی، پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەکاری بۆ دەکەن، هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. -
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هاوکاری مرۆیی بۆ شارە کەناراوەکان بەردەوامە
هاوکاری مرۆیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ شارە کەناراوەکانی سوریا بەردەوامە. -
کاروانی حەوتەمی گەلی کانتۆنی فورات بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێکرا
کاروانی حەوتەمی گەلی کانتۆنی فورات کە نزیکەی هەفتەیەک بوو لە بەنداوی تشرین لە ئیشکگریی بەرخۆداندا بوون گەڕانەوە، لە کۆبانێ بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە گەل چوونە پێشوازییانەوە. -
بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین بەردەوامە
چالاکی بەرخۆدان کە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی پێکردبوو، لە٩٣هەمین ڕۆژدا بەردەوامە. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ساڵح مەحمود ئەل بشۆ، بەخاک سپێردرا
تەرمی ساڵح مەحمود ئەل بشۆ، شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک(قەسەدە)، کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا شەهید بوو، لە تل حەمیس بە خاک سپێردرا. هاوکات عەبدولحەلیم عەبدوڵا بەبیر هێنرایەوە. -
لە دێرک و تل کۆچەر تەرمی شەهیدانی قەسەدە بە خاک سپێردران
دانیشتوانی گرکێ لگێ، دێرک و تل کۆچەر بەشێوەیەکی جەماوەری تەرمی چوار شەرڤانی هێزەکانی قەسەدەیان بە خاک سپارد.