بۆ پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی گۆشت لانیکەم ٨٠٠ ملیۆن دار لە ناوبراون

لە بەرازیل بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکانی بەرهەمهێنانی گۆشت، دروستکردنی کێڵگە بۆ مانگا و بیناکانی بەرهەمهێنان لە کەرتی ئاژەڵداری، لانیکەم ٨٠٠ ملیۆن دار بڕاونەتەوە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی بەدواداچوونێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی لێکۆڵینەر، گاردایان، رێپۆرت بەرازیل و فۆربیدێن ستۆریس لە نزیک بنا و دامەزراوەکانی کەرتی ئاژەڵداری هێندەی ١.٧ ملیۆن هێکتار (٤.٢ ملیۆن دۆنم) دارستان لەناوبراون.

لە نوان ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٢ لە بەرازیل لەناوبردن و قڕکردنی دارستانەکان زیادی کردووە و یەکەم هۆکاری ئەوەش فراوانبوونی کەرتی ئاژەڵدارییە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی کۆمپانیای راوێژکاری ئایدئینڤێرنومێنت پاڵپشت بە دیمەنەکانی مانگی دەستکرد و تۆمارەکانی جوڵەی ئاژەڵان دەرکەوتووە کە لە نێوان ٢٠١٧-٢٠٢٢ لانیکەم ٨٠٠ ملیۆن دار بڕاونەتەوە.

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی تۆنیسی ئەڵمانیش کڕیاری ئەو کۆمپانیایانەیە کە دار دەبڕنەوە.

هـ. ب