بە سەدان کەس بەشداریان لە پرسەی شەهید شوکری سەرحەد کرد

لە شوێنی تیرۆرکردنەکەی لە شاری سلێمانی، چادر هەڵدرا و مەراسیمی پرسەی شەهید شوکری سەرحەد، دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ، لەسەر ئەو شەقامەی یاسین بوڵوت، ناسراو بە ‘شوکری سەرحەد’ی لێ تیرۆر کرا لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، چادر هەڵدرا و مەراسیمی پرسە دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

هاوڵاتیان و کەسایەتییەکان پۆل پۆل دەچنە شوێنی مەراسیمەکە و هاوخەمیی خۆیان بۆ ئەو کۆستە گەورەیە دەردەبڕن.

یاسین بوڵوت’شوکری سەرحەد’، ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، دوێنێ تیرۆر کرا.

لاهۆر شێخ جەنگی بەشداری لە پرسەکەدا کرد

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداریی لە پرسەی شەهید شوکری سەرحەد-دا کرد و بەتوندیی ئیدانەی تاوانی تیرۆرکردنی شوکری سەرحەدی کرد.

ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەراسیمی پرسەی شەهید ‘شوکری سەرحەد’ی کرد لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی.

لەمیانی بەشدارییکردنی لە پرسەکەدا، لاهور شێخ جەنگی بە میدیاکانی ڕاگەیاند:”ئەمەی ڕوویدا کارەساتێکی دڵتەزێن بوو، زۆر ناخۆش بوو، بە توندیی ئیدانەی دەکەین”.

لاهور شێخ جەنگی، وتیشی: سلێمانی لانەی ئارامیی و پەناگە بووە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان، داوادەکەم دەزگا ئەمنییەکان ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە بەو کارە هەستاون و هیوادارین بە زوووترین کات لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە.

ف.ق