باوکی گەریلا شەهید ئارگەش شۆڕش بانگهێشتی ناوەندی ئەمنی مەهاباد کرا

ناوەندی ئەمنی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سێیەمین جار باوکی شەهید ئارگەش( حسێن کامکار)-یان بانگهێشتی ناوندی ئەمنی کرد و هەڕەشەیان لێکرد.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو بە ئاژانسی فوراتی ڕاگەیاند کە لە ماوەی ڕۆژانی  ڕابردوو دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهید بوونی کوڕەکەی بە ناوی ئارگەش شۆڕش خدر کامکار باوکی شەهید ئارگەشیان  بانگهێستی ناوەندی ئەمنی مەهاباد کردووە  و هەڕەشەیان لێکردووە کە مافی ئەوەت نییە بۆ کوڕەکەی ڕێوڕەسم و پرسە بگریت.

هەروەها ماڵی دایکی شەهید ئارگەش لەلایە هێزە ئەمییەکان گەمارۆدراوە و تەنانەت رێگە بە هاتووچۆی دەراوسێکانیش نادەن.

ئەو سەرچاوە بە ئاژانسەکەمانی وتووە، ڕژیمی ئێران لەهەرکات زیاتر لە جوڵەی ئازادیخوازانەی گەل ترساوە. شایانی باسە کە گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل حسێن کامکار( ئارگەش شۆرش) لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیادا لەگەل ٣ هەڤالی خۆی شەهی بوون.

ک-ش