چیا: دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە تێکۆشانی ئێمە کەوتووەتە ناو قەیرانێکی دژوارەوە

یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە یاشار چیا باسی لەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کەوتووەتە ناو قەیرانی قووڵ و رایگەیاند، شەڕی ٨ ساڵی رابردوو ئەمەی سەلماند.

یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە یاشار چیا بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

دەوڵەتی تورک بەرامبەر بەرخودانی گەریلا شکستی هێناوە

یاشار چیا لەبارەی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانەوە بەم جۆرە هەڵسەنگاندنی کرد: " هەڵمەتی ١ی حوزەیران لە رێبەر ئاپۆ، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەم. شەهیدانی قارەمانی هەڵمەتی ١ی حوزەیران لە کەسایەتی فەرماندە فازڵ بۆتان، گوڵچیا گابار و لەیلا ئامەد بە بیر دەهێنمەوە. بە رێزەوە بەژنی خۆم لەبەردەم یادی ئەواندا دادەنەوێنم. بەڵێنی سەرکەوتن کە بە رێبەر ئاپۆ وشەهیدانمان و گەلەکەمانداوە لەم بۆنەیەدا دوبارە دەکەینەوە.

تێکۆشانمان لە دژی دەوڵەتی تورک ئەم ساڵ پێدەنێتە ٥٠یەمین ساڵییەوە. تێکۆشانێک کە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ لە دژی داگیرکەری لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ ٥٠ ساڵی تێپەڕاند. بەم بۆنەوە شەهید و قارەمانانی ئەم تێکۆشانە بە بیر دەهێنینەوە.

راستی ئەو تێکۆشانەی رێبەر ئاپۆ لە دژی دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبات دەزانرێت. رێبەر ئاپۆ بزوتنەوەی ئێمە و زۆرینەی بزوتنەوەکانی جیهانی هەڵسەنگاند. راستی ئەو تێکۆشانەشی کە ئێمە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە دژی دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبەین لەبەرچاوە. لە دژی هەڵمەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی شۆڕشی رۆژئاوا کە پاڕادایمی رێبەر ئاپۆی پەسەند کردووە، دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر لە بەرامبەر گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی کورد پلانی قڕکردنی دانا. بەم پلانەوە هێرشی کردەسەر بزوتنەوەی ئازادی. لەساڵی ٢٠١٤دا بڕیاری لەسەر هێرشە قڕکەرییەکاندا و لە ساڵی ٢٠١٥شدا جێبەجێیان کرد. کۆتایی ئەم شەڕە دیارە، دەوڵەتی تورک ئامانجەکانی نەپێکا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەم پلانەیان شکستپێهێنا. دەوڵەتی تورک لە قەیرانەوە تێوەگلاوە. لە کەسایەتی ئاکەپە-مەهەپەدا دەوڵەتی تورک ویستی سیاسەتی قڕکەر، نکۆڵیکار بگەیەنێتە بەرزترین ئاست و ئەنجام بەدەستبهێنێت. لە شەڕی ٨ ساڵی رابردوودا لە سایەی تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەوڵەت نەیتوانی پلانەکانی قڕکردنی خۆی سەربخات و شکستی هێنا".

گەل دەیەوێت لەم رژێمە رزگاری بێت

یاشار چیا ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک لە بەردەم تێکۆشانی گەریلا هەم لە ناوخۆ و هەمیش لە دەرەوە کەوتووەتە ناو قەیران و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "لە ناوخۆ کەوتووەتە ناو قەیرانی ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی. دەوڵەت بەتەواوەتی کەوتووەتە ناو قەیران. بۆ ئەوەی لە قەیران رزگاری بێت لێکدانەوەی بەو جۆرەی کرد کە لە رێگەی هەڵبژاردنەوە تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە. دوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات دۆخی دەوڵەتی تورک خراپتربوو. بەر لە هەڵبژاردن هەموو کەس بینی کە هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەل و بزوتنەوەی کورد شکستی هێنا. والێکیان دەدایەوە کە ئیتر کۆتا ماوەی ئاکەپە-مەهەپەیە. گەلیش بەم جۆرە بیری کردەوە. لە راستیدا گەلانی کوردستان و تورکیا دەیانویست لەم رژێمە رزگاریان بێت، لەبەر ئەوەی لە کەسایەتی ئەم رژێمەدا لە ناو قەیراندا بوون. بەڵام پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەی زەوتکردن و دەستبەسەرداگرتنی دەوڵەت بوو. ئاکەپە-مەهەپە دەستیان بە سەر هەموو دەرفەت و تواناکانی دەوڵەتی تورکدا گرتبوو. هەموو تواناکانی دەوڵەتیان بەکارهێنا.

ئەوان لێکدانەوەیان دەکرد کە لە رووی سەربازییەوە ئاکەپە-مەهەپە شکستی هێناوە، بەڵام ئەو شکستە تەنیا بۆ ئاکەپە-مەهەپە نییە، شکستی دەوڵەتی تورکە. بۆ مێشکی خۆیان وەک پرسێکی سەد ساڵە بینیان. لەبەر ئەوە سەرباری ئەوەی کە وەک هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک نیشاندرا بەڵام لە رووی جەوهەرییەوە بەو جۆرە نەبوو. هەموو دەرفەت و تواناکانی دەوڵەت دەستیان بەسەردا گیرابوو. هەموو دامەزراوەکانیش. کەشێکی بەو جۆرە خوڵقێنرابوو کە گوایە گەل پشتیوانیان لێدەکات. بەڵام راستی بەو جۆرە نییە. دەوڵەتی تورک بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بەسیستم فێڵ و ساختەکاری کرد. ئەمە هەنگاوێکی نوێیە. بابەتەکە ئاکەپە-مەهەپە نیە. بابەتەکە مێشکی فاشیستی دەوڵەتی تورکە. خۆی ئاکەپە-ئەردۆغا لە بەر دەستی دەوڵەتدا وەک بوکەڵەن. دەوڵەت ئەردۆغانی بە دیل گرتووە. ئەردۆغان تەنیا ناسنامەیەکە. هەندێک دۆخی ئەردۆغان هەیە، دەوڵەت ئەوانە بەکاردەهێنێت. وەک ناسنامەی سیاسی.. ئەوە بە باشی بەکاردەهێنن. هەم لە باکوری کوردستان و هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەبێت ئەو راستیە ببیندرێت. گرنگە ئەوە بۆ گەل باس بکرێت و ببیندرێت".

دەوڵەتی تورک لە لاوازترین سەردەمی مێژووی خۆیدایە

یاشار چیا ئەوەشی خستەڕوو کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئیرادەی گەلانی تورکیا دەرناخەن و وتی، "ئەمانە ئیرادەی گەلانی ئاناتۆلی و باکووری کوردستان نییە. بەم بۆنەوە ئەمە دەڵێم. گەلەکەمان لە باکوری کوردستان ئیرادەی خۆی نیشاندا. لە هەڵبژاردندا نەخشەی کوردستان بەدەرکەوت. رژێمیان رەتکردەوە. بەم بۆنەوە سڵاو لەگەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەم. بەهۆی سەرکەوتنیانەوە پیرۆزباییان پێدەڵێم. ئەمە سەرکەوتنێکی مێژووییە، پەیامێکی مێژووییە لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر.

دەبێت ئەوە ببینین؛ دەوڵەتی تورک لە کەسایەتی ئاکەپە-مەهەپەدا لە هەڵبژارندا خۆی بە سەرکەوتوو نیشان دەدات. بەڵام دۆخەکە بەم جۆرە نییە.ئاڵۆزی و قەیران کە بڵاوبووەتەوە بە چ شێوەیەک روویدا؟ لە ئەنجامی هەوڵدان و تێکۆشانی گەلی کورددا روویدا. هەم بەر لە هەڵبژاردن و هەم دوای هەڵبژاردن بەم جۆرە نیشانی دەدەن وەک ئەوەی لە قەیران رزگاریان دەبێت. دەوڵەتی تورک لە لاوازترین کات و سەردەمیدایە. ئەم هەڵبژاردنە بەهێزی نەکردووە، ئەوان لاوازن. دەوڵەتی تورک لە کەسایەتی ئاکەپە-مەهەپەد لە ٨ ساڵی رابردوو چی لەدەست هات، کردی. ئەمە بەرزترین ئاستیەتی. بەتایبەتی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەم شەڕەیان بەرامبەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەڕێوەبرد. ویستیان ئیرادەی ئێمە و بزوتنەوەکەمان بشکێنن. نەیانتوانی و شکستیان هێنا. لە رێگەی ئەم تێکۆشانەوە تێکچوون. لەهەڵبژاردنیشدا گەل چاوەڕوانبوو کە شکست بهێنن.لەبەر ئەوەی گەل پشتیوانی لێنەکردن. بەڵام فێڵێکی بەم جۆرەیان کرد، وەک ئەوەی نیشانیاندا کە گەل پشتیوانیان لێدەکات. بەڵام گەل پشتیوانی لێنەکردن. مێشکی فاشیست کە ئەوان برەوی پێدەدەن کاریگەری ناکاتە سەر لەسەدا ٥ی کۆمەڵگا. ئەمە پڕۆژەیەکە. لەرێگەی فێڵ و ساختەکارییەوە دەوڵەت بەڕێوەدەبەن. خۆیان بە سەرکەوتوو نیشان دەدەن و بەم جۆرە دەیانەوێت هیوا بە کۆمەڵگا ببەخشن. وەک ئەوەی ئاکەپە-مەهەپە تازە بە تازە بووەتە دەسەڵاتدا لەم رێگەوە دەیانەوێت هیوا دروست بکەن. وایە شەڕ بەردەوامە. ئیرادەی گەلی ئازاد ناچار بە تەسلیمبوون دەکەن. بەڵام راستیەکە بەو جۆرە نییە. هەڵبژاردنیش ناتوانێت دەوڵەتی تورک لە دۆخی قەیران و گێژاو رزگار بکات. ئەگەر پێداگری بکەن لەسەر سیاسەتی قڕکردن و کۆمەڵکوژی، دۆخیان زۆر خراپتر دەبێت. با هەموان ئەمە بزانن. دەوڵەتی تورکیش باش ئەوە بزانێت. کاتێک پەیامەکانی پێش و پاش هەڵبژاردن بە دروستی خوێندنەوەیان بۆ بکرێت، دەبینرێت کە ئاگایان لەوە هەیە".

بەخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەوڵەتی تورکی خستووەتە ناو قەیرانەوە

یاشار چیا رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر بزوتنەوەی ئازادیی کورد کەوتووەتە ناو قەیرانێکی سیستماتیک و ئاماژەی بەم تایبەتمەندیانە کرد: "ئەوەی دەوڵەتی تورکی خستووەتە ناو ئەم دۆخەوە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردە. لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەماندا زۆر جار قەیران روویانداوە. هەڵبژاردن کراون، هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەچوون. بەڵام رژێم بەردەوام ویستوویەتی خۆی بە سەر پێوە رابگرێت. دەوڵەتی تورک یەکەم جارە کە لە بەرامبەر  تێکۆشانی ئێمە کەوتووەتە ناو قەیرانێکی بەم رادەیە قووڵەوە. لە بەرامبەر تێکۆشان بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ یەکەم جارە کەوتووەتە ناو دۆخێکی ئەوەندە دژوارەوە. شەری ئەم ساڵانەی دوایی ئەمەی سەلماند. تێکۆشانی ئازادی لەم قۆناغە بەدواوە بەرەو بەدەستهێنانی ئەنجام هەنگاو دەنێت.

رێبەر ئاپۆ دوای ئەوەی بە دیل گیرا لە ئیمراڵی بەرخودان و پاڕادیگمای نوێی دەستنیشان کرد. ئەو لە دژی رژێمەکان سیستمێکی جێگرەوە و ئەڵترناتیڤی خوڵقاند. رێبەر ئاپۆ ویستی کە رژێمەکە دیموکراتیک ببێت، ئیرادەی گەلی کورد بە فەرمی بناسێت. بە داخەوە پێشنیارەکانی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانیان رەتکردەوە. لەبەر ئەوەشدا رێبەر ئاپۆ ستراتیژی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی گەلی خستەڕوو. ئەو ماوەیەی کە زیاتر ستراتیژی تێکۆشانی شۆڕشی گەل بە بەهێزی هاتووەتە کایەوە، ئەم ٨ ساڵەی دواییە. دەبێت بە دروستی تێبگەین. ئەو ستراتیژەی رێبەر ئاپۆ خستیەبەردەممان، ستراتیژی سەرکەوتنە. قاچ و کۆڵەکەیەکی ئەو ستراتیژە گەریلاکانی ئازادیی کوردستانن، کۆڵەکەی دیکەی گەلە. لەناو گەلدا یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) پێشەنگایەتی بۆ ستراتیژی شۆڕشی گەل دەکات. لە کەسایەتی چیاگەڕ، محەمەد تونج و ئاسیا یوکسەل کە پێشەنگانی سەرەتایی بوون، تێکۆشانی مێژوویی ئەنجامدرا. لەم ماوەیەدا واتە لە ٨ ساڵی رابردودا تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجامدرا. بەڵام ئەو ئاستەی رێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت، نەماتوانی ئەنجامی بدەین. تێکۆشان تەنیا کەوتووەتە سەر شانی گەریلا. ستراتیژی ئێمە دوو پایە و کۆڵەکەی هەیە. تێکۆشانی پێکەوەی گەل و گەریلا. ئەگەر گەریلا بە تەنیا بمێنێتەوە ئەم بەرخودانە پێکدێت. بە پێشەنگایەتی یەپەسە ئەگەر گەل رۆڵی خۆی بگێڕێت، ئەو کاتە ستراتیژەکەمان دەبێتە سترتیژی سەرکەوتن. کەس ناتوانێت بەرامبەری خۆی رابگرێت. ئەوەی دوژمن زیاتر لێی دەترسێت، پایە و قاچی گەلی ئەم ستراتیژەیە. دەیانەوێت کە ستراتیژەکە تەنیا لە سەر شانی گەریلا بمێنێتەوە. سەرنج بدەن دوژمن چی دەکات گەمارۆی گەریلا دەدات. دەیەوێت تێکۆشان تەنیا لە چیاکان بێت. لە کەسایەتی محەمەد تونج، فەرماندە چیاگەڕ و ئاسیا یوکسەلدا تێکۆشانێکی مێژوویی بەڕێوەچوو. کەمیش بێت ئەنجامێکی جددی و مێژوویی ئافرێندرا.

گەنجانی کورد بەشدارییان ل تێکۆشاندا کرد. بەشدارییان لە قۆناغەکەدا کرد. هاتنە ریزی گەریلاوە. پایە و قاچی هەرە سەرەکی ستراتیژی رێبەر ئاپۆ گەریلایە، کۆڵەکەی سەرەکی گەریلایە. لە چیاکانی کوردستان بەرخودانی مێژوویی بەڕێوەدەچێت. ئەنجامەکەش لەبەرچاوە. بەتایبەتی لەم دوو ساڵەی رابردوودا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا هێزە گەریلاکانی کوردستان بەرجستەبوو. قاجی دیکەی ئەم ستراتیژە گەل و یەپەسەیە. ئەگەر بە دروستی تێبگەین، لە باکوری کوردستان و گەورەشارەکان بە دروستی جێبەجێی بکەین، تێکۆشانێکی مێژوویی دەخوڵقێندرێت. بۆ نمونە لە ساڵانی رابردوودا دوای شەڕی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە سەدان ، بە هەزاران گەنجی کورد بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە گۆڕەپانەکانی گەریلا پەیوەندییان بە ئێمەوە کردووە. هەندێک دێن و بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبن. ئەوانەی نەیانتوانیوە رێگەی هاتن بدۆزنەوە، با ئەوەیان لەبیر نەچێت، با بە گوێرەی ستراتژی رێبەر ئاپۆ بجوڵێنەوە.

ستراتیژی دیکەمان گەلە. با لەبیریان نەچێت کە هەر گەنجێکی کورد جەنگاوەرێکی یەپەسەیە. شەڕڤانی چیاگەڕ و زەریان. بە سەدان گەنجی کورد هەن، بە دەستپێشخەری خۆیان چالاکی دەکەن. کارگە و ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن دەسوتێنن. دەستپێشخەری وەردەگرن و ئەوە دەکەن. لێرەوە سڵاویان لێدەکەین. ئەوان لە سەر رێگەی راستن. ئەوان لەسەر رێگا و رێبازی چیاگەڕ و زەریان. دەبێت ئیرادەی گەلەکەمان بە فەرمی بناسرێت. ئەگەر بەفەرمی نەناسرێت دەبێت شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بێتە ئاراوە. ئەو کاتەشی شەڕی گەلی شۆڕشگێر گیرایەبەر دەبێت گەل و گەریلا یەکبگرن. نابێت تەنیا لە باکووری کوردستان بێت. ئەم شەڕە دەبێت لە تەواوی گەورەشارەکانی تورک بڵاوببێتەوە. گەنجانی کورد دەبێت خۆیان بۆ ئەوە ئامادە بکەن. لێرەوە داوا لە گەنجانی وڵاتپارێزی کورد دەکەین، گەنجانی ئامەد، گارزان، بۆتان، سەرحەد و گەورەشاران. گەورەترین هێز هێزی گەنجانی کوردە. دوژمن بەردەوام لە هێزی گەنجانی کورد ترساوە. سەرنج بدەن، بۆ ترساندنی گەنجان بەردەوام هێرش دەکات، دەیانگرێت، دەیانکوژێت. گەنجانی کورد تەنیا لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەیان دەکرد کوژران. لەبەر ئەوەی ساز دەژەنن، گۆرانی دەڵێن دەکوژرێن. لەبەر ئەوەی لە گەنجان و گەلی کورد دەترسن. دوژمن لەم رووەوە لاوازە".

دەبێت گەنجانی کورد ئامادەبن کە رۆڵی خۆیان بگێڕن

یاشار چیا سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی ئەوەی کە گەنجانی کورد رۆڵی خۆیان بەجێبگەیەنن و وتی، "دوژمن پێداگری لەسەر شەڕ دەکات. بەتایبەتی لەم دوو ساڵەی دواییدا دەیەوێت کوردستان وێران بکات. هێرش دەکاتە سەر جوگرافیاکەمان، مرۆڤەکانمان و هەموو شتێکی ئێمە. لەبەرامبەر ئەوەشدا دەبێت گەنجانی کورد هەڵوێستیان هەبێت. ئەوان بە چ شێوەیەک مامەڵە لە گەڵ کوردستان دەکەن، گەنجانی کوردیش لە گەورە شارەکان دەتوانن بە هەمان جۆرە مامەڵە بکەن".  فەرماندە یاشار ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت گەنجانی کورد خۆیان ئامادە بکەن کە رۆڵی خۆیان بە جێبگەیەنن و وتی، "ئەو ئیرادەیەی کە لە هەڵبژاردندا خرایەڕوو، ئیرادەی ئەوان نییە. ئیرادەی گەل دەستی بەسەردا گیراوە. گەل دەیەوێت لەم رژێمە رزگاری بێت. جەهەپە، مەهەپە و ئاکەپە هەمووی لایەنی جەوهەری یەکترن. هەمووایان نایانەوێت ئیرادەی دیموکراتیک و ئازادی گەلی بەرجستەبێت. دەیانەوێت بەر بەوە بگرن. گەنجانی کوردیش لە بەرامبەر ئەوە دەبێت خاوەن هەڵوێست بن".

هـ . ب