گەریلا رزگاربووەکانی هێرشی گازی کیمیایی بەسەرهات و ئەزموونەکانیان دەگێڕنەوە

گەریلا رزگاربووەکانی هێرشی گازی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە خاڵی سفری سنووری تورکیا لە شاخە سوور باس لەو شەڕە دەکەن و رایانگەیاند "شاندی نێونەتەوەیی دەتوانن بڕۆن و لە تونێلەکاندا لێکۆ

سوپای تورک لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا هێرشێکی نوێی لە دژی تونێلەکانی شەڕ دەستپێکرد، دوای ئەوەی لە هێرشەکەی بۆ سەر ناوچەی ئاڤاشین شکستی هێنا، بەپێی حساباتەکانی خۆی لە ٢١ی حوزەیراندا بە هەموو هێز و کەرەستە و ئامرازە تەکنیکییەکانی خۆی ڕووی کردە ناوچەی شاخە سوور و لە یەکەم رۆژەکانی شەڕەوە چەندین جار لە دژی گەریلاکان گازی کیمیایی و تەقەمەنیی بەکارهێنا. لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا سوپای تورکی داگیرکەر، کە هەموو جۆرە هێرشێکی کردە سەر شاخە سوور، کە دەکەوێتە خاڵی سفری سنووری تورکیا، بەڵام شکستی هێنا و پەنای برد بۆ شێوازێکی تری نامرۆڤانە، کە تا ئەو کاتە هەرگیز بەکاری نەهێناوە. لە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١دا شەش گەریلا لە هێرشێکدا کە بە جۆرێک لە گازی قورس و چڕ و جیاوازی  کیمیایی ئەنجام درا، شەهید بوون.

سێ گەریلا لە سەرەتای بەرخۆدانەوە، کە لە تونێلەکانی جەنگی شاخە سوردا شەڕیان کردووە و لە بۆردومانی چەکی کیمیایی ڕزگاریان بووە و باسی ئەو تاوانە جەنگیانە دەکەن، کە دەوڵەتی تورک لەو ناوچانە ئەنجامی داوە. گەریلا مزگین، ئارمانج و تێکۆشین رایانگەیاند، لە بۆردومانی چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی سوپای تورک دا ٦ گەریلا شەهید بوون.

'گازێکی کیمیاییان بەکارهێنا، کە بۆنی خۆش بوو'

گەریلای یەژا ستار مزگین داڵاهۆ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەم تونێلانەی شەڕدا بۆ یەکجاریش فیشەکێکی نەتەقاندووە، چونکە هەموو شەڕەکە بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی بەڕێوەدەبات.

 ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی سوپای تورک لە ٢٣ی نیسان لە ناوچەی مام رەشۆ دەستیپێکرد و دواتر لە ناوچەکانی دیکەی ئاڤاشین بەردەوام بوو. یەکێک لەو ناوچانە ناوچەی شاخە سوور بوو لە سەر ئەو شاخە بەرخۆدانێکی زۆر کراوە و من یەکێک بووم لە گەریلا بەشداربووەکانی ئەو بەرخودانە. سوپای تورک ئەو شەڕەی بە شێوەیەکی بەدەر لە ڕەوشت و ئەخلاقی شەڕ بەڕێوەدەبات. دەوڵەتی تورک هەموو ئەو شتانەی بەکارهێناوە، کە قەدەغەیە و لە شەڕدا لە دژمان بەکاری دەهێنا، کە سەرەکیترینیان بریتی بوون لە تەقەمەنی و گازی کیمیایی و گازی بیبەرە، کە لە ڕێگەی ئەو تەقەمەنیانەوە بەکاری دەهێنان.

ئەم شەڕە پێچەوانەی هەموو جەنگێکی ترە، کە لە جیهاندا ئەنجام دەدرێت، چونکە کار و پەلاماری زۆر دوور لە ئەخلاقەکانی جەنگی تیادایە. زۆرێک لە هەڤاڵانمان بەو شێوازانە شەهید بوون. دوژمن هەرگیز یەک هەڤاڵی ئێمەیان بە فیشەک شەهید نەکردووە و هەرگیز لە هیچ شوێنێک شەڕی ڕووبەڕوو نەبووە. من خۆم لە تونێلەکانی جەنگدا بووم، دوژمن هەرگیز نەچووەتە ناو تونێلەکانی جەنگەوە، ئەو بوێریی ئەوەی تیادا نییە، کە ڕووبەڕووی ئێمە ببێتەوە. ئەوان زیاتر تەقەمەنی و گازی کیمیاییان بەکارهێناوە. دووکەڵ و بۆنی ئەو گازە کیمیاییانە جیاواز بوون. هەندێ جار گازی بیبەریان بەکارهێناوە، هەندێک جار گازی کیمیایی جیاوازیان بەکارهێناوە. یەکەم گاز کە بەکاریان هێنا سەوز بوو، تامی شەکری لە دەم دا بەجێ هێشت و بۆنەکەشی وەک شەکری سوتاو بوو. ئەم گازە بۆنێکی زۆر خۆشی هەبوو. جۆرە گازیکیان بەکارهێناوە، کە بۆن و تامێکی خۆش و جوانیان تیادا بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بەو بۆنە بێزار نەبین و خێرا کاردانەوەمان لە دژی نەبێت.

بۆنی گاز بووە هۆی شەهیدبوونی هەڤاڵ باز (گەریلای هەپەگە شەهید باز گەڤەر – فرات شاهین) وەک دەرمانی پاککەرەوە بوو. وردە و وردە و لە درێژخایەندا کاریگەریی لەسەر مرۆڤ دروست دەکرد، بۆیە هەڤاڵ باز لەو کاتەدا ڕاستەوخۆ شەهید نەبوو، بەڵکو ڕۆژێک دواتر شلە و کەفێکی زەرد رەنگ لە دەمی هەڤاڵ باز دەهاتە دەرەوە و دواتر شەهید بوو. جگە لەوەش گازی جۆراوجۆریان بەکارهێناوە، کە زۆربەی گازەکان ڕەنگی سپیی خۆڵەمێشیان هەبوو".

"تەقینەوەیەک وەک بوومەلەرزە روویدا..."

گەریلا مزگین داڵاهۆ وتی، " دواین جار تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا. ئێمە سێ هاوڕێ لە ئەرکی پاسەوانیدا بووین. تەقینەوەکە زۆر بەهێز بوو، بەڵام لە کاتی تەقینەوەکەدا هیچ دەنگێکی نەبوو، بەڵکو فشارێکی زۆر بەهێزی لەو ناوەوە دروستکرد و هەموومانی هەژاند. کاریگەریی ئەو تەقینەوەیە ئەوەندەی بومەلەرزەکەی توند و بەهێز بوو. لە دوای دوو خولەک دووکەڵ هاتە ژوورەوە، کە رەنگەکەى خۆڵەمێشی بوو. کاتێک دوو هەڤاڵەکەى تەنیشتم چوون بۆ پشکنینی دەرگاکان دوو مەتر نەڕۆیشتن، کە کەوتنە سەر زەوی. هەڤاڵان ئارمانج و تێکۆشین لەلام بووم. هاوڕێ ئارمانج بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بێهۆش بوو. دوای ئەوەی من رۆیشتم ژەوورەکە چاودێری و کۆنترۆڵ بکەم. ٦ هەڤاڵ شەهید بوو بوون. رەنگی هەڤاڵانی شەهید شین و رەش بوو. بە روونی دیار بوو، کە بەهۆی گازەوە شەهید بوون. نیشانەى خنکاندن بەسەر هەموویانەوە دیار بوو و هەموویان چاویان کراوە بوو.

گەریلای هەپەگە ئارمانج سمکۆ، کە لەسەر گردی سوور بەرخۆدانی دەکرد، وتی: "ئەو گازەی یەکەم جار فڕێیاندا تام و بۆنی وەک شەکر بوو. ئەم گازە کاریگەریی لەسەر سیستمی دەمار هەبوو و کاریگەریی لەسەر هۆشی مرۆڤ دەکرد. ئەو گازە بووە هۆی شەهیدبوونی هەڤاڵ باز بە تەقەمەنی فڕێدرا و بۆنی ماددەی پاککەرەوە لێدەهات. ئەو گازە نەیدەهێشت مرۆڤ هەناسە هەڵبکێشێت. کاتێک سەرەتا گازەکە هەڵدرایەوە ژوورەوە و راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەڤاڵ باز نەبوو و دواتر کاریگەریی هەبوو و نەیدەتوانی هەناسە بدات. دڵی بەخێرایی لێی دەدا و دەنگی گۆڕابوو. کاتێک هەوڵمان دەدا ڕزگاری بکەین مەساجی دڵمان بۆ کرد، بەڵام لە دەم و لوتییەوە ئاوێکی زەرد و کەف دەهاتە دەرەوە. هەڤاڵ باز لەوێ بە کاریگەری گازی کیمیایی شەهید بوو".

ئارمانج سمکۆ لە درێژەى قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئەو گازە کیمیاییەی لەلایەن سەربازانی تورکیاوە دەهاوێژرا لە ماوەیەکی کەمدا کاریگەریی دەکرد، لە دوای هاتنە ژوورەوەی گاز ماوەی چوار کاتژمێر لەسەر خۆ چوو بوو. دەڵێت، لە دوای ئەوە ئەو شتانەی، کە روویداوە لەبیری نییە.

سمکۆ وتی، "من کاریگەری ئەو گازەم لە بیر نییە، کە لە دواین جاردا بەکاریانهێنا و بووە هۆی شەهیدبوونی ٦ هەڤاڵ. تا ئەو کاتەم لە  بیرە، کە گازیان بەکارهێنا، چووین بۆ پشکنین و کۆنترۆڵکردنی هەڤاڵان، بەڵام دوای ئەوەم بیر نایەت، بەڵام ئەو گازانە، کە بەکاری دەهێنن دوای ماوەیەکی کەم کاریگەرییان هەیە و هەر چۆن مرۆڤ هەڵیمژی بە خێرایی لەسەر خۆ دەچێت و دەکەوێت. کاتێک زۆریش هەلیبمژێت دەبێتە هۆی شەهید بوونی. لە تونێلەکەدا ٦ هەڤاڵ شەهید بوون. منیش بە هۆی ئەوەى هەندێک گازم هەڵمژیبو بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر نەهاتمە هۆشی خۆم. ڕۆژی دواترم لە بیر نایەت. چۆن لە تونێلەکە چووینە دەرەوە، ئەوەم لەبیرە. بە بڕوای من ئەو گازەی بەکاری دەهێنن کاریگەری لەسەر سیستمی مێشک و دەمارەکان هەیە و مێشک لە کار دەخات. بۆ ئەوەیە مرۆڤ لە بیری دەچێت، کە چی روویداوە. ماوەی دوو مانگ تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا کاریگەریی لەسەر من هەیە، زۆر شت لەبیر دەکەم و هێشتا کۆنتڕۆڵی جوڵەى و کاردانەوەکانی جەستەمم بە باشی بۆ ناکرێت".

گەریلای یەژا ستار تێکۆشین دەیڤریم-یش لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی وتی، "دوژمن لە ٢١ی حوزەیراندا هێرشی کردە سەر ناوچەی شاخە سوور و لە سێیەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەیدا گازی کیمیایی بەکارهێنا. ڕەنگی ئەو گازە کیمیاییە سەوزی کراوە بوو و بۆنی شەکری سووتاوی لێدەهات. دوای ئەوەی گازی کیمیایی هەڵدایە ناو تونێلەکان تەقەمەنییکانی بە دوایدا فڕێدەدایە ناو تونێلەکان، کە بووە هۆی ئەوە هەموو گازە کیمیاییەکە لە ژێر کاریگەریی فشاری تەقینەوەکەدا بچنە ناو تونێلەکانەوە".

تێکۆشین دەڤریم وتیشی، "بەتایبەتی گازی رەنگ سەوزیان زۆر هەڵدەدایە ناو تونێلەکان. ئەو دەرگایانە، کە پێشتر ئێمە دامانخستبوون، بە بۆری و سۆندە گازیان دەکردە ناو تونێلەکان. گازێکی تریشیان هەبوو، کە بۆنی پاککەرەوەی لێدەهات. بۆنی ئەوانە هەم زۆر پیس بوون و هەم زۆر کاریگەر بوو. هەروەها گازی بیبەریان فڕێدادایە ناو تونێلەکان بۆ ئەوەى هەڤاڵان نەتوانن هەناسە بدەن".

ژ.ت