گەریلای عەرەب: وەرن رێبەرئاپۆ و پەکەکە بناسن

گەریلای عەرەب لە دێزئەزۆر بە ناوی جوودی قامیشلوو تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژن لە ناو پەکەکەدا و بانگی لە گەنجانی عەرەب کرد بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بن و ڕاستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدڵا ئۆجالان و پەکەکە بناسن.

گەریلای یەژا ستار لە هەرێمی دێرئەزۆر جوودی قامیشلوو کە بە ڕەگەز عەرەبە  دەربارەی ناسین و هۆکاری بەشداربوونی خۆی بۆ ناو ریزەکانی گەریلا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد.

گەریلا جوودی قامیشلۆ کە بە باشی فێری زمانی کوردی بووەو دەڵێت” “من لە شاری دێرەزورم و لە ساڵی ٢٠١٩وە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووم، لە سەرەتاوە ئەوەی کە زۆر کاریگەری لەسەم هەبوو، ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵێتی ناو پەکەکە بوو، هەروەها سروشتی ژیان کردن لەسەر چیاکان، لە ژیانی گەریلادا هەستکردن بەیەک و خۆش ویستن و بیرکردنەوە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە کە بۆ من بابەتیکی سەرەنجڕاکێش بوو."

 

من سەر بەرزم کە لە ناو پەکەکەدام

گەریلا جودی باس لە جیاوازی نێوان پێگەی ژن لە کۆمەڵگا هەروەها لەناو پەکەکەشدا دەکات و دەڵێت: “لەناو کۆمەڵگادا گەورەبووم، هیچ ڕۆڵێکی ژن نییە، ژن تەنها بۆ ئیشی ماڵ و هاوسەرگیری ئامادە دەکرێت، هیچ مافێکی دەرچوون و قسەکردنی نییەو لە کۆمەڵگادا بچوک دەبینرێت، بەڵام لەناو پەکەکەدا ژن ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیەو دەتوانێت لە هەموو بوارەکانی ژیاندا رۆڵی خۆی هەبێت."

دەشڵێت، لەناو پەکەکەدا هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان نەتەوەکاندا، بەوتەی خۆیشی کاتێک بەشداری گەریلا و خەباتی شاخ بووە، زۆر هەڤاڵی دیکەی نەتەوەکانی بینیوە، تەنانەت بەوتەی خۆی، لە ئەوروپاشەوە گەنجان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبن، “ڕامانی ڕیبەر ئۆجالان تەنیا بۆ گەلی کورد نییە، بۆ تەواوی مرۆڤایەتی و گەلی ژێردەستەیە، بونم لە پەکەکەدا جێگای سەربەرزییە."

وەرن پەکەکە بناسن

لە کۆتایی پەیامەکەیدا جودی قامیشلۆ بە زمانی دایکی خۆی قسە دەکات و داوا لە گەنجان بەگشتی و گەنجانی عەرەب بەتایبەت دەکات، کە ڕاستی ڕیبەر ئاپۆ و پەکەکە بناسن، گوێ لە دوژمن نەگرن کە ڕاستییەکان هەڵدەگەڕێنێتەوە، “لێرە ژیانێکی ئازاد و بە شەرەف دەژین، کە من بۆ هەموو کەسێکی دەخوێنمەوە ئەم ژیانە."

ک-ش