هەپەگە: بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا لە وەرخەلێ بەردەوامە

هەپەگە ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە سوپای تورک هەوڵیداوە لە وەرخەلێ پێشڕەوی بکات، هێزەکانی گەریلا چالاکیان ئەنجامداوە و رێگریان لە پێشڕەویەکان کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکانیان و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:-

"سەرلەبەیانی ١٥ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ بە تەقەمەنی و چەکی قورس ناوچەکەی بۆردوومان کرد، پاش بۆردوومان داگیرکەران کاتی ویستیان بەرەو پێش بڕۆن، بەرخۆدێرانی ئێمە لە وەرخەلێ چالاکییان ئەنجامدا و شەڕێکی قورس دروست بوو، بە بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئێمە داگیرکەران نەیانتوانی بەرەو پێش بڕۆن.

هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٠:٣٠ بۆ ١٢:٠٠ لە مەرڤانۆس لە هەرێمی ئاڤاشین و لە ناوچەی تابوری عەرەبان هێلیکۆپتەر بەناوچەکە سووڕانەوە.

هەر لە ١٥ی ئەم مانگە درەنگانی شەو سوپای تورک دەوروبەری گوندی ئەدینەی لە شارۆچکەی کانی ماسی لە سنوری ئامێدی لە هێڵی سنوورییەوە بە هاوەن و موشەک بۆردوومان کرد.

١٥ی ئەم مانگە لەنێوان کاتژمێرەکانی ١٠:٣٠ بۆ ١٢:٣٠ لە ناوچەی گردی ساڤاش، گردی هیوا، گردی ڕۆژ و گوندەکانی بێپالا، توتمە، شێخان و ماونان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە زیان بە باخ و باخچەکانی هاوڵاتیان کەوتووە و ئاگر لە ناوچەکە کەوتوەتەوە."

ف.ق